
رادیۆی دەنگ
پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون رو له به‌كارهێنانى وزه‌ى نوێبوه‌وه ده‌كه‌ن، له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا رویان له دانانى سیسته‌مى كاره‌با به وزه‌ى خۆ كردوه، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانیش دەڵێت: تاوەکو ئێستا 3 پرۆژە مۆڵەتی دانانی سیستەمەکەی وەرگرتوە.
له‌م ماوانه‌ى رابردودا به‌كارهێنانى سیسته‌مى وزه‌ى خۆر "طاقه شمسي= سۆلار په‌ناڵ" روی له بره‌وكردوه، به‌تایبه‌تى كه ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌م بواره روى له‌به‌ره‌وپێشچون كردوه و گه‌شه‌ى كردوه.
له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون له سنوره‌كه كه له بوارى دروستكردن دان، په‌نایان بردوه بۆ دانانى سیسته‌مه‌كه له یه‌كه‌كاندا.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆبوینەتەوە، پرۆژەی دانانی سۆلار پەناڵ بەخواستی خۆیانە "ئیختیارییە"، ئێمە پێمان باشە و هانیان دەدەین بۆ دانانی و تەنانەت هەر پرۆژەیەک سیستەمە دا‌نێت ریکلامی بۆ دەکەین.
دەشڵێت: بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان لەوەزارەتی کارەباوە رەزامەندی دانانی سیستەمەکەی بۆ هەرسێ پرۆژەی: (لایڤ سیتی، شاری زێڕین و بروسک) وەرگرتوە، پرۆژەکانی دیکەش دەیانەوێت هەمان کار بکەن.
ئه‌وه‌ى وایكردوه خواست له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه زیاتر بێت، ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌ى روناكییه، ئه‌م سیسته‌مه كه كاره‌بای 24 كاتژمێریی نیشتمانیی فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ هاوڵاتیان، نرخه‌كه‌ى له‌چاو نرخی ئێستاى كاره‌بادا زۆر گرانه، ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانى ناچاركردوه بیر له رێگه‌ى دیكه بكه‌نه‌وه.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگى وت: بڕیاره ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ناوه‌ندى پارێزگاكان كاره‌بای نیشتمانی‌یان ببێت به 24 كاتژمێریی له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى روناكییدا، ساڵی داهاتوش پرۆژه‌كه دێته ناوه‌ندى قه‌زا و ناحییه‌كان، به‌مپێیه‌ش بڕیاره هه‌تا كۆتایی ساڵ هه‌مو گه‌رمیان ببێته ئه‌م سیسته‌مه.
له‌لایه‌ك گرانبونى نرخی كاره‌بای نیشتمانى و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه گونجاویی كه‌شى گه‌رمیان بۆ ئه‌م سیسته‌مه، وایكردوه خواست له‌سه‌ر كاره‌با به وزه‌ى خۆر زیاد بكات، به‌وپێیه‌ى ناوچه‌ى گه‌رمیان زۆربه‌ى رۆژه‌كانى ساڵ خۆره‌تاوه، هه‌ربۆیه شیاوه بۆ دانانى سیسته‌مى كاره‌با به وزه‌ى خۆر.
هونه‌ر مه‌حمود، له‌وباره‌وه وتی: هاوڵاتیان جۆرێک ترسیان لانیشتوە کە سیستەمی کارەبا بو بە 24 کاتژمێریی پارەی زۆریان بۆ دێتەوە، بۆیە ئەمە ئۆفەرێکە، ئێمەش هەمو ئاسانکارییەکمان کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان