رادیۆی دەنگ
له‌سه‌ر روبه‌رى زیاتر له 30 دۆنم زه‌وى دوكانى گه‌نم فرۆشه‌كانى ناوبازارى كه‌لار له ناوچه‌ى پیشه‌سازیی قه‌زاكه دروست ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆکی شاره‌وانیش ده‌ڵێت: %90ـی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان ته‌واو كردوه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: لەناوچەی پیشەسازیی کەلار روبه‌رى زیاتر له 30 دۆنم زه‌ویمان دەستنیشان کردوە بۆ دروستکردنی دوکان بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دوکانیان لە بازاڕی گەنم فرۆشان هەبوە، ئەمەش دوای بڕیاری تێکدانی ئەو دوکانانە.
رونیکردەوە: بازاڕە تازەکە خۆى له 262 دوكان ده‌بینێته‌وه كه هه‌ر دوكانێكى روبەرەکەی 8 به 5 مه‌تره.
بەوتەی خۆیشی له ئێستادا له دیراسه‌كردنى ئەوەدان دیزانى ئه‌و دوكانانە چۆن بێت، چونکە دەبێت خاوەن دوکانەکان خۆیان دوکانەکان دروستبکەن، بەڵام لەژێر سەرپەرشتی ئەواندا، هاوکات خزمەتگوزارییەکانی دوکانەکان شارەوانی دەیکات.
لەوبارەوە رونیکردەوە: خزمه‌تگوزارییه‌كان بە رێژەی 90% تەواو بون، زیاتر له 3 مانگه سه‌رقاڵى رێكکردنهوهى زهویهكهین و ئاوه‌ڕۆمان بۆ كردوه و ئێستاش ئاوى خواردنه‌وه بۆ دوكانه‌كان راده‌كێشین، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه كۆنكریتكردنى كۆڵانه‌كانه، بۆ ئەوەی دواتر دەست بە دروستکردنی دوکانەکان بکرێت.
سەرۆکی شارەوانی کەلار باسی لەوەشکرد: دوکاندارەکان دەتوانن لە شوێنی ئێستایان بەردەوام بن لە ناوبازاڕی کەلار، هەتا دوکانەکانیان لە شوێنە تازەکەدا دروستدەکرێت و دواتر دەگوێزرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان