رادیۆی دەنگ
شارەوانی کفری بەتۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر رۆژنامەنوس: محەمەد عەدنان تۆماردەکات و دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگا بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
محەمەد عەدنان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەسەر بڵاوکردنەوەی 2 پۆست لە هەژماری خۆم لە فەیسبوک، سەرۆکی شارەوانی کفری سکاڵای لەسەر تۆمارکردوم.
وتیشی: سکاڵاکە بە یاسای خراپ بەکارهينانی ئامێرەکانی پەیوەندییکردن تۆمارکراوە و ئەمڕۆش من چومە بەردەم دادوەر و وتەم لێوەرگیرا.
باسی لەوەشکرد ئەو پۆستانەی کردویەتی پەیوەندیی هەیە بە 2 بابەتی پەیوەندیدار بە خەمی گشتییەوە، یەکەمیان تایبەتە بە پێویستی قەرەبوکردنەوەی خاوەن زەوییەکانی کەرتی تلیشان، دوەمیشیان لەبارەی دروستکردنی شەقامی تەنیشت کۆمیتەی کفرییەوە هەیە.
لەبەرامبەریشدا سەرۆکی شارەوانی کفری باس لەوەدەکات: رۆژنامەنوسەکە چەندینجار پۆستی لەسەر کردون.
عەلی خورشید، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو رۆژنامەنوسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستی لەسەرمان کردوە و قسەی کردوە، بۆیە ئێمەش پەنامان بۆ دادگا بردوە.
وتیشی: ئەمڕۆ دوای چونی بۆ بەردەم دادوەر، بە کەفالەت ئازاد کراوە.
رۆژنامەنوس: محەمەد عەدنان، پەیامنێری کەناڵی NRTـیە لە سنوری قەزای کفری.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان