رادیۆی دەنگ
لەکاتێکدا هێنانی پەتاتە قەدەغەیە، بەڵام بەشێوەی قاچاخ لە ئێرانەوە دەهێنرێت، ئەمەش بازاڕی بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی خراپ کردوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی بهێنرێت، ئەگەرچی بە فەرمانی حکومەتی هەرێم هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەیە، بەڵام لەئێستادا بەشێوەی قاچاخ پەتاتە بۆ ناوخۆ هاوردە دەکرێت.
وتیشی: هاوردەکردنەکە لە مەرزەکانەوە دەکرێت، بەشێوەیەک بۆ هەر بارێکی بڕی 2100 دۆلار (21 گەڵا) دەدرێت.
بەوتەی سەرچاوەکە، ئەمەش وایکردوە بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی بێبازاڕ بێت و ئەو قازانجەی جوتیاران چاوەڕێی دەکەن، بەدیی نەیەت.
رۆژی 14ـی کانونی دوەمی ئەمساڵ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبومی كشتوكاڵی و بۆ پارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بە پرۆسەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی خۆماڵیی پەتاتەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتەی خواردن لە دەرەوەی وڵات هەتا كۆتایی ئەمساڵ.
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتەکە، چاوەڕێ دەکرێت لەمساڵدا زیاتر لە 600 هەزار تەن پەتاتە لەناوخۆی هەرێمی کوردستاندا بەرهەمبهێنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان