رادیۆی ده‌نگ
هاوكات به تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر روداوى دانانى بۆمبێك بۆ ئۆتۆمبیلی به‌رپرسی پێشوى لقی گه‌رمیانى پارتى و ته‌قینه‌وه‌ى، ئه‌و به‌رپرسه ڤیدیۆی دانانى بۆمبهكهى بڵاوكرده‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كات هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر روداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
رۆژی 15ـی تەموزی ساڵی پار، بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبیلی ئەکرەم ساڵح- بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتیدا تەقیەوە، کاتێک لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شەهیدانى كه‌لار دەچو بۆ سەر کارەکەی. روداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی پێشوی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی ساتی دانانی بۆمب بۆ ئۆتۆمبیلەکەی له‌گه‌ڵ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوكردوته‌وه .
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا دەڵێت: دوای ساڵێک لە هەوڵی تیرۆرکردنم، تائێستا هیچ وردەکارییەکی ئەو روداوە بڵاونەکراوەتەوە و هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە.
دەشڵێت: روداوەکە بوە قوربانی ململانێی سیاسی و حزبی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان