ئەیاد محهمهد عهلی
گرنگی زانکۆ بەپێی ئاستی شارەزایی و ئەو بەشانەیە کەتێدا دەکرێتەوە. زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) پرۆپۆزڵی کردنەوەی (10) بەشی زانستی بەرزکردوهتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ههرێم.
بەپێی بەدواداچون و ئەو زانیاریانەی دەست ئێمە کەوتوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری وەزارەتى خوێندنى باڵا، تەنیا رەزامەندی لەسەر كردنهوهى (2) بەشیان دەربڕیوە و (8) بەشەکەی تری رەتکردوهتەوە، ئایا هۆکار چییە؟
ئێمە دەزانین بە کردنەوەی ئەو بەشانە زانکۆکە ئەبوژێتەوە و ژمارەیەکی زۆر خوێندکار دێن بۆی کە زۆرینەی خوێندنەكهى بە خۆڕاییه، ئەوکات کەمترین خوێندکار رو لە پەیمانگا و زانکۆ ئەهلییەکان دەکات و بەرژەوەندی خاوەن پەیمانگا و زانکۆ ئەهلیەکان دەکەوێتە مەترسییەوە و قازانجێ کەمتر دەکەن.
ئێمە ئەزانین ژمارەیەک لە بەشەکانی زانکۆ بەهۆی زۆری ژمارەی دەرچون و دانەمەزراندنەوە بەرەو داخست دەڕۆن و بەشەکان کۆن و تهقلیدین، ئێستا زانکۆکە دەیەوێت بە کردنەوەی ئەو (10) کە بریتین لە (ژمێریاریی ئەلیکترۆنی، زانستەکان، پەرەپێدانی شار، فیزیای کرداریی، مامۆستای پۆلە سەرەتاییەکان، ئەندازیاری تەلارسازی، کەلتور و مێژو، خۆراک و خۆراکزانی، سیستهمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی، زانستی ژینگە)، هەم زانکۆکەی پێ ببوژێتەوە و هەمیش خوێندکارە گەرمیانییەکان بتوانن لە زانکۆکەی خۆیان بخوێنن، نەک بە ناچاری رو لە پەیمانگا و زانکۆ ئەهلییەکان بکەن.
پێشتریش زانکۆی گەرمیان سیستهمی خوێندنی درێژکراوەی راگەیاند و ناوی خوێندکاران و پلانەکە ئاراستەی وەزارەت کرا، کەچی دیسانەوە لە لایەن وەزارەتەوە رەتکرایەوە.
بۆیە ئەم بەرپرسیارێتیە بە پلەی یەکەم دەکەوێتە سەرشانی خودی وەزیری خوێندنی باڵا (د. ئارام محهمهد قادر) و پاشان بەرپرسانی زانکۆی گەرمیان و حکومەتی خۆجێی كه هەڵوێستیان هەبێت لەسەر ئەم بابەتە، بۆ ئهوهى ئەو گەرمیانەی كه هەمیشە بەلانکەی شۆڕش و قوربانیدانی دەزانن، رێگەنەدرێت غەدر و زوڵمی لێبکرێت و زانکۆکەی بەرەو داتەپین و کەنارخستن ببرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان