
لە چەند رۆژی رابردودا موشه‌كه‌كان رۆڵێکی بەرچاویان لە روبەڕوبونەوەی نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا بینیوە و هەردو وڵات هێرشی توندیان كردوه‌ته سه‌ر یه‌كتری.
(قوبه‌ى ئاسنی یان "Iron Dome"، سیستەمێکی موشەکی بەرگری ئاسمانی گەڕۆکە کە لەلایەن کۆمپانیای رافایله‌وه له ئیسرائیل دانراوه. ئامانج لێی پاراستنی ئیسرائیله لە هەڕەشەی موشەکی، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر موشه‌كێك ئاراسته‌ى ئه‌و وڵاته بكرێت، ئه‌م سیسته‌مه به‌شێوه‌ى خۆكرد موچه‌كى دژبه‌رى بۆ ده‌نێرێت و له‌ناوى ده‌بات)*.
رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی، تیشکی خستە سەر ئه‌م سیستەمه كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئیسرائیل بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە موشەکییەکانی حەماس و حزبوڵڵای لوبنانی بەکاریهێناوە.
باس له‌وه‌ده‌كات: قوبه‌ى ئاسنین سیستەمێکی دژه موشەکیی زه‌وی-ئاسمانى "ارض- جو"ـه و شوێنپێی ئەو موشەکانە هه‌ڵدەگرێت كه ده‌كرێنه سه‌ر ئیسرائیل و رێگرییان لێدەکات بەرەو ناوچە ئاوه‌دانه‌كانى ئیسرائیل دەڕۆن. سەرکەوتنی لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لە ماوەكانی رابردودا، وایكردبو ئیسرائیلییەکان به‌وه رانه‌یه‌ن كه موشەکەکان بە سەرکەوتویی له شارە گەورەکانیان بده‌ن وه‌ك ئێستا روده‌ده‌ن.
بەرپرسانی ئیسرائیل لە مێژە دانیان بەوەدا ناوە کە قوبە ئاسنینەکە لە سەدا سەد کاریگەر نییە.
رۆژنامەی ئیندیپێندنت به‌دواى ئه‌و هۆکارەکانه‌دا چوه كه بونه‌ته مایه‌ى دزەکردنی ئێران له‌و سیسته‌مه و بڕینی بەرگرییەکانی ئیسرائیل، له‌وباره‌وه و له‌سه‌ر زاری ماریون مێسمێر، لێکۆڵەری توێژینەوە ئەمنییەکان لە په‌یمانگاى "چاتام هاوس"ـه‌وه رایگەیاندوە: رەنگە قوبە ئاسنییەکه بەو شێوەیەش کاریگەر نەبێت کە زۆر کەس پێیانوایە.
باسی له‌وه‌شكردبو به‌شێك له ستراتیژی ئێرانى له هاویشتنى موشه‌كه‌كان بریتیی بوه له وه‌شاندنى بڕێكى زۆری موشه‌ك له یه‌ك كاتدا، ئه‌مه‌ش به‌هیوای ئه‌وه‌ى موشه‌كه به‌رگه‌رییه‌كان نه‌توانن به‌ر له هه‌مو موشه‌كه هاویشتراوه‌كان بگرن و هه‌ندێكیان به سه‌ركه‌وتویی ئامانج بپێكن، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش رویدا.

موشەکێک لە سیستەمی بەرگری قوبەی ئاسنینی ئیسرائیلەوە هەڵدەدرێت، ئابی 2022
بە لەبەرچاوگرتنی قەبارە و پانتایی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە زیاتر لە هێرشەکانی ساڵانی رابردو بەردەوام بوە، مێسمەر ئاماژەی بەوەدا سەیر نییە کە هەندێک موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان توانیویانە بچنە ناو ئیسرائیلەوە.
باسی له‌وه‌شكردوه بەشێک لە ستراتیژی ئێران بریتییە لە تەقاندنی موشەکێکی زۆر به هیوای ئەوەی کە موشەکی رێگریکەر نەتوانێت هەمویان بخاتە خوارەوە، ئەمەش شتێکە کە بینیومانە.
ئاماژەی بەوەشکردوە "زۆرجار ئایرۆن دۆم زیاتر لەوه‌ی له واقیعدا هه‌یه، بانگەشەی بۆ دەکرێت، راسته لە کۆتاییدا ئه‌و سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی زۆر کاریگەرە، بەڵام هیچ سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی نییه كه بە تەواوی رێگه له دزه‌كردنى موشه‌ك بگرێت".
بەگوێرەی رۆژنامەکە، موشەکەکانی ئێران ئه‌له‌نگارییه‌كى نوێ دروست دەکەن و شارەزایان پێیانوایە رەنگە ئێران موشەکی هایپەرسۆنیکی "سه‌رو ده‌نگیی- فرط الصوتی" بەکارهێنابێت کە توانای مانۆڕکردنیان هەبێت بە خێرایی سەرو دەنگ، ئەمەش وایکردوە رێگریکردنیان قورس‌تر بێت.
مێسمەر رونیکردەوە: "ئەگەر موشه‌كێكت هەبێت کە مانۆڕ بکات، ئەوە ئاشکرایە کە دەتوانیت یان پێشوەختە به‌رنامه‌ى رێڕەوێکی فڕینی ناڕێکی بۆ دابنێیت، یان دەتوانیت رێڕه‌وه‌كه‌ى بگۆڕیت ئەگەر بینیت موشەکی رێگریکەر دژى هەڵدەدرێت، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ دورکەوتنەوە لە هەر رێگرییەک".
جەختی لەوەشکردەوە کە هێشتا رێژەی كاركردن و رێگریکردنی ئایرۆن دۆم بە "تەواوی سەرنجڕاکێش"ـه، بەڵام هۆشداری دا له‌وه‌ى "زۆرێک لەو موشەکانەی لە رابردودا کەوتونەتە خوارەوە، بە ژمارەیەکی کەمتر و لە رێڕەوی فڕین و شوێنى پێشبینیکراوه‌وه هاتون و زۆربەیان لەلایەن حەماسەوە هەڵدراون".

سیستەمی قوبە ئاسنی ئیسرائیل رێگرى له موشەکێکی بالیستی ئێران ده‌كات، ئەم هەواڵه یەکەم رۆژى شه‌ڕه‌كه بڵاوکرایەوە
مارینا مێرۆن، توێژەر لە بەشی توێژینەوەی جەنگ لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن، هاوڕایە کە "هیچ سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی نییه كه نه‌توانرێت دزه‌ى تێدا بكرێت و ببڕدرێت".
سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی دوشەممە رایگەیاند: تاکتیکێکی نوێی بەکارهێناوە کە بوە هۆی ئەوەی سیسته‌مە بەرگرییە فرە چینەکانی ئیسرائیل یەکتر بکەنە ئامانج و ئەمەش رێگەی بە ئێران داوە کە ژمارەیەک ئامانج بە سەرکەوتویی بپێكێت.
مێرۆن، پێشبینی ئەوەی کرد رەنگە ئەمە به شێوه‌یه‌ك كرابێت كه ئێران هه‌ستابێت به دانانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ساختە لە نزیک شوێن و سه‌كۆی موشەکە بەرگرییه‌كانى ئیسرائیلەوە، به‌مه‌ش سه‌كۆكان هه‌ر له‌لایه‌ن خودی موشه‌كه‌كانى به‌رگرییه‌وه كرابنه ئامانج و پێكرابن.
بەڵام ئاماژەی بەوەدا هۆکاری سەرەکی بۆ بەرچاوترین دزەکردنی قوبە ئاسنییەکان لە ساڵانی رابردودا، زۆری ژماره‌ى موشەکەکانی ئێران بوە کە سیستەمی قوبە ئاسنییەکەی "بارگران" کردوە.
وتیشی: لایەنی دەگمەنی پێنج رۆژی رابردو ژمارەی زۆری موشەکەکان بوە کە لەلایەن ئێرانەوە تەقێنراون نەک قوبە ئاسنینەکە کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەکارکەوتوە.
رونیشیكرده‌وه: ئێران ژمارەیەک موشەکی ساختەی هەڵداوه، ئەمەش بوه‌ته هۆی به‌فیِرۆدانى موشه‌كه‌كانى به‌رگرى "ئایرۆن دۆم". ئاماژەی بەوەشکردوە: ده‌شێت له‌م نێوانه‌دا شەڕی ئەلیکترۆنیش بەکارهێنرابێت.
* ئه‌م به‌شه له راپۆرته‌كه‌دا نییه و بۆی زیادكراوه
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئهو بڕه كاره‌با زیادهیەی ده‌درا به گه‌رمیان ئه‌مساڵ نادرێت
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانه‌ى كارتى نیشتیمانیان نییە ده‌توانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكه‌ن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
-
هەواڵناوى ئەو كهمدهرامهتانەی بڕیارە له گه‌رمیان شوقە وەربگرن یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه
-
-
راپۆرتخامنەیی روبەڕوی سەختترین تاقیکردنەوە دەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان