
رادیۆی ده‌نگ- هونه‌ر ئه‌حمه‌د
دەتوانن لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن:
دواى زیاتر له 10 ساڵ له ته‌واو كردنى زانكۆ، تائێستاش هەرێم نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره‌ى دڵخوازی خۆیه‌تى بیكات، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه نییه كه هه‌وڵ نادات یاخود بیرۆكه‌ى كارى نییه، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه هیچ بانك و ده‌زگایه‌ك نییه كه هاوكاریی دارایی بكات بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ى سه‌رپێبخات.
نه‌بونى بانك و ناوه‌ندى تایبه‌ت به پێدانى قه‌رز بۆ گه‌نجان له گه‌رمیان، یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه واده‌كات گه‌نجان نه‌توانن له بوارى كاركردندا پرۆژه‌ى خۆیان بونیاد بنێن و زۆر بچنه پێشه‌وه، كه ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه و دواجاریش كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
له چات جی پی تی- كه به‌ناوبانگترین ئه‌پی ژیری ده‌ستكرده، پرسیمان: ئه‌گه‌ر من گه‌نجێكی ده‌رچوى زانكۆ بم له وڵاتێكى ئه‌وروپی و بمه‌وێت پرۆژه‌یه‌كى بازرگانى دابمه‌زرێنم، كێ هاوكاریی داراییم ده‌كات؟
له وه‌ڵامدا ریزێك ده‌زگاى ده‌وڵه‌تى و ژماره‌یه‌ك بانكی بۆ خستینه‌ڕو، كه ده‌توانین داوایان پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ وه‌رگرتنى قه‌رز و گوژمه‌ى پاره بۆ بونیادنانى بزنسه‌كه‌مان.
له هه‌رێمى كوردستاندا هیچ ده‌زگایه‌كى ده‌وڵه‌تى نییه پاره به گه‌نجان بدات، جاران به‌ڕێوبه‌رایه‌تى قه‌رزی بچوك هه‌بو و وا زیاتر له 10 ساڵه كاره‌كانى په‌كی كه‌وتوه و سست بوه، هه‌رچی بانكه ئه‌هلییه‌كانیشه، له‌و بواره‌دا كارا نین، ئه‌مه‌ش وایكردوه گه‌نجان هیچ ده‌روازه‌یه‌كیان نه‌بێت.
هەرێم حەسەن، گەنجێکی دانیشتوى کەلارە، بە رادیۆی دەنگی وت: چەند جارێک بیرۆکەم هەبو بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژە و کارێک، بەڵام بەهۆی نەبونی پارەوه نەمتوانیوە بیگەیەنم بە ئەنجام، به‌وهۆیه‌ى بانکێک نیە کە هاوکاریمان بکات.
وتی: ماوەی زیاتر لە دە ساڵە زانکۆم تەواوکردوە، چەند جارێک بیرۆکەی باشم هەبوە کە کارێک بکەم، بەڵام هیچ کەسێک هاوکاری نەکردوم، بانکێک نەبوە وەکو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى قەرزی بچوک کە پێشتر هەبو بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریم بكات، ئێستا فرۆشگایه‌كم کردوه‌تەوە، بەڵام لێرەشدا پارەی پێوستم لەبەردەستدا نییە و چەند جارێک ویستومە گەشەی پێبدەم، بەڵام بۆم نه‌كراوه.

وه‌ك گه‌نجان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، زۆرجار بیرۆكه‌ى ساده و ئاسانیشیان هه‌بوه كه ره‌نگی تێچوه‌كه‌ى زۆریش نه‌بوبێت، به‌ڵام چونكه خۆیان ده‌ستمایه‌یان نه‌بوه و هیچ بانكێكیش ده‌ستگیرۆیی نه‌كردون، بیرۆكه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
چێنەر بەشارەت، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه و دەڵێت: "من ئێستا دەرچوی بەشێکی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییم، له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆمدا ویستومانە شوێنێکی بچوک بکەینەوە، بەڵام دەستمایەکمان لەبەردەست نەبوە، بۆیە ناچاربوین واز لە بیرۆکەکەمان بهێنین".
له كوردستاندا ده‌یان بانك هه‌ن، به‌ڵام له گه‌رمیاندا ته‌نها یه‌ك بانك هه‌یه، ئه‌ویش پاره‌ى نه‌ختینه نادات به گه‌نجان بۆ بونیادنانى پرۆژه.
ئارام رەشید، بەرێوبەری لقی گەرمیانی بانکی جیهان، كه بانكێكى كه‌رتى تایبه‌ته، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئێمە لە ئێستادا پارەی کاش نادەین، چونکە سوی دەچێته‌سەر و به‌پێی بنه‌ماكانى ئاینی ئیسلام حەرامه، به‌ڵكو بە چەند شێوازێکی دیکە کار دەکەین بۆ هاندانی گەنجان، یەکێک له‌وانه كڕینی ئۆتۆمبێله بە قیستی درێژخایەن.
بەرێوبەری لقی گەرمیانی بانکی جیهان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه به‌شێوازی دیكه‌ش پاڵپشتی دارایی گه‌نجانیان كردوه "پاڵپشتی گەنجێکمان کردوە بۆ کڕینی مەڕ و ماڵات، دیسانەوە پاڵپشتی گەنجێکمان کردوە بۆ دروستکردنی کارگەیەکی "چپس"، پرۆژەیەکی دیکەمان هه‌یه بۆ پزیشکان و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستى کردنەوەی تاقیگەی پزیشکیی".
بەرێوبەری لقی گەرمیانی بانکی جیهان: پاره‌ى كاش به گه‌نجان ناده‌ین، به‌ڵام شێوازی دیكه پاڵپشتی دارایی گه‌نجانمان هه‌یه
له‌گه‌ڵ بونى بانكه‌كان، پرۆژه‌ى دیكه‌ش هه‌ن بۆ پێدانى قه‌رز، به‌ڵام به‌وته‌ى گه‌نجان، ئه‌و پاره‌یه‌ى لێیان وه‌رده‌گیرێت زۆره و ناتوانن سودێكى ئه‌وتۆ له قه‌زه‌كه ببینن.
زانیار ئەحمەد، گەنجێکی دانیشتوى گه‌رمیانه، باس له‌وه‌ده‌كات شوێن هه‌بوه پاره‌ى لێوه‌ربگرێت، به‌ڵام قازانجی زۆری خستوه‌ته سه‌ر قه‌رزه‌كه "شوێن هەبوە کە پارەی لێ وەربگرم، بەڵام لەبەرامبەردا داوای پارەیەکی زۆر زیاتری کردوە لە کاتی وەرگرتنەوەی قەرزەکە، بۆیه نه‌متوانیوه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى هه‌مه جێبه‌جێ بكه‌م، چونكه قه‌رزه‌كه زۆر ده‌كه‌وت له‌سه‌رم و سودێكى ئه‌وتۆم لێ نه‌ده‌بینی".
له‌نێوان نه‌بونى هیچ پاڵپشتییه‌كى حكومیی و هیچ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنێكى ئه‌وتۆش له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه، ده‌بێت گه‌نجانى كوردستان و له‌نێویشیاندا گه‌رمیان، ئه‌و بیرۆكانه‌ى هه‌یانه له مێشكیاندا بهێڵنه‌وه، له بری ئه‌وه‌ش نابه‌دڵانه خۆیان به كار و پیشه‌ى ئه‌وتۆوه سه‌رقاڵ بكه‌ن كه نه ده‌بێته بنه‌ڕه‌تێك بۆ داهاتویان، نه داهێنان و به‌ره‌وپێشچونیشی تێدا بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئهو بڕه كاره‌با زیادهیەی ده‌درا به گه‌رمیان ئه‌مساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانه‌ى كارتى نیشتیمانیان نییە ده‌توانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكه‌ن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
-
هەواڵناوى ئەو كهمدهرامهتانەی بڕیارە له گه‌رمیان شوقە وەربگرن یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان