مەلا ئیدریس ژاڵەیی*
بێگومان گەورەترین ناز و نیعمەت، سەلامەتی و ئارامی و ئاسایشە، بەداخەوە لەم سەردەمەدا یەکێک لە لەناوبەرەکانی ئەم نیعمەتانە، کوشتارگەی روداوەکانی هاتوچۆیە کە رۆژانە دەبێتە هۆی مردن و کەمئەندامبون و کەوتنە ناوجێگەی ساڵانی تەمەن و تێکچونی شیرازەی ماڵ و خێزان و کۆمەڵگە!
لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە نەخۆشی و بێهۆشی و سەرخۆشی و خۆسەرقاڵکردن بە کاری لابەلا و تەلەفۆن و چات و وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردن و تیژڕەوی و پابەند نەبون بە رێنماییەکان و یاساکانی هاتوچۆ، هەمو ئەمانە و خراپی رێگەوبانەکان و هێنانی بێبەرنامەی ئۆتۆمبێلی زۆر و بۆر و بێسەرەتا و کەموکورتی لە سیستمهی مۆڵەتپێدانی شۆفێری، لهپاڵ خراپی رێگاوبانهكان و گوێپێنهدان به كوالێتى و گونجاوییان، لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەم کوشتوبڕەی روداوەکانی هاتوچۆن.
بە پێی رێنماییەکانی ئیسلام، موسڵمان بەرپرسە لە پارێزگاری لە ژیانی خۆی و ژیان و سەروماڵی کەسانی تریش، وەک لە فەرمودەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)ـدا هاتوە و دەفەرموێت: "لا ضرر ولا ضرار".
ئەو شۆفێرەی کەمتەرخەم و سەرەڕۆیە و گوێ بەیاسا و رێساکانی هاتوچۆ نادات، ئەوە پێچەوانەی پەیامەکانی ئیسلامە لەم بوارەدا و گوناهبارە و وەک بکوژی دەستئەنقەست (قاتل متعمد) وایە، ئەگەر سەرەنجامی تیژڕەوی و پابەندنەبونەکەی بزانێت.
پێویستە هەمومان بزانین روح و ژیانمان ئەمانەتی خوایە و مافی پارێزگاری لە سەلامەتی رێگاوبانەکان بەرپرسیاریەتی هەمومانە و لەڕۆژی دوایدا لەبارەیانەوە پرسیارمان لێدەکرێت.
خۆپارێزیی و سەلامەتی لە روداوە دڵتەزێنەکانی رێگاوبانەکان و رێزگرتنی هێماکانی هاتوچۆ و شۆفێریکردن بە وریایی و ئاگابون و تیژڕەوینەکردن، ئەرک و واجبێکی شەرعی و ئەخلاقیە، هەروەها ئەرکی سەرشانی هەمومانە ئامۆژگاری کەسانی تر بکەین بە رێزگرتنی رێگاوبانەکان و بون بە پێشەنگ بۆ کوڕ و کچەکانمان بە پابەندبون بە یاساکانی هاتوچۆ و لێپرسراوێتی رێگاوبانەکان.
ئەمانە و پێکهێنانی گروپ و رێکخراو و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر، دیسانەوە ئەرکێکی ئاینی و ئینسانیە بۆ رێگەگرتن لەم روداوە دڵتەزێنانەی کە رۆژانە لە رێگەماندایە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموان.
* بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان