
عیرفان محهمهد ساڵح*
وەکو زانراوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر ئێستا لە هەمو جیهاندا پەرەیسەندوە، بەم دوایانەش لە عێراق و هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان روی تێدەکەن. بهشێوهیهك هاوڵاتیان دەتوانن بەبەکارهێنانی سیستەمی ئۆن گرید لەسۆلاردا واتە (الطاقة الشمسیة) بە تێچویەکی کەم و بەبێ بەکارهێنانی هیچ جۆرە پاترییەک، خۆیان لە گرانی نرخی کارەبا قوتار بکەن.
لهسهرهتادا دهبێت ئاماژه بهوه بدهین بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بریتیە لە چوار جۆر کە ئەمانەی خوارەوەن:
1. سیستەمی ئۆف گرید.
2. سیستەمی ئۆن گرید.
3. سیستەمی هایبرد.
4. سیستەمی پەمپینگ.
ئەو جۆرەی کە لە داهاتودا بۆ هاوڵاتیان گونجاوە لەگەڵ بونی کارەبای 24 کاتژمێرییدا، بریتیەلە سیستەمی "ئۆن گرید".
ئەم سیستەمە تەنها پێکدێت لە پەناڵ و ئینڤێرتەر، كه بە تێچویەکی کەم دەتوانین لە رۆژدا کارەبای بەردەواممان پێ بدات بەبێ بەکارهێنانی کارەبای گرید واتە (کارەبای حکومەت). بەم رێگەیەش دەتوانرێت کەمترین بڕی کارەبای 24 کاتژمێریی حكومیی بەکاربهێنین كه لهئێستادا هاوڵاتیان نیگهرانییان له زیادبونى نرخهكهى پیشانداوه.
شێوازی بهكارهێنانهكهش بهشێوهیهكه كه له رۆژدا پشت بهم وزهى خۆره ببهستین و تەنها لە شەودا پەنا ببەینە بەر بەکارهێنانی کارەبای نیشتمانى. بۆ نمونە: ئەگەر بمانەوێت 20 ئەمپێر کارەبامان هەبێت بە رۆژ بۆ نزیکەی (10 تا 20) ساڵ، بڕی تێچوی تەنها 2000 بۆ 2500 (20 تا 25 گهڵا) دۆلاره، واتا بەم پێکهاتەیە تۆ بە رۆژ تەنها مانگی به (10 تا 15) دۆلار دهبیت به خاوهنى كارهبای بهردهوام، ئەمە وێڕای ئەوەش سیستەمی "ئۆن گرید" زۆر بەسودترە بۆ شوێنە بازرگانییەکان بۆنمونە کارگەکان و سۆپەرمارکێتەکان.
بەڵام ئەوەی کە ئێستا جێگەی تێبینی و نیگەرانی شارەزایانی بوارەکەیە، نەبونی کوالیتی کۆنترۆڵە لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە ئێستا بازاڕەکان پڕبون لە (پەناڵ، ئینڤێرتەر و پاتری) کوالێتی خراپ کە لە داهاتودا دەرەنجامی خراپ بەدەستەوە دەدەن.
چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیەش زۆر ئاسانە ئەگەر حکومەت و بەتایبەتی وەزارەتی کارەبا هەر لە ئێستاوە کۆمەڵێک رێنمایی و مەرجی گرنگ دەربکەن بە بوارەکە، بۆ ئەوەی ئەو مەتریاڵانەی کە بەکاردەهێنرێن لە سیستەمەکاندا بە کوالیتی زۆرباش بەردەست بن بۆ هاوڵاتیان، لەسەروی ئەمەشەوە ئەوەی کە گرنگە هاوڵاتیان خۆیانن کە تا چەند ئاستی رۆشنبیریان پەرە پێدەدەن و خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ بە فیڕۆدانی وزەی کارەبا.
* مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕ لە سەرچاوەی وزە نوێبوەکان
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئهو بڕه كارهبا زیادهیەی دهدرا به گهرمیان ئهمساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانهى كارتى نیشتیمانیان نییە دهتوانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكهن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
-
هەواڵناوى ئەو كهمدهرامهتانەی بڕیارە له گهرمیان شوقە وەربگرن یهكلانهبوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان