
رادیۆی دەنگ- یەکەی رۆژنامەوانیی مافەکانی مرۆڤ
* ده‌ستپێك
له گه‌رمیان كۆمه‌ڵێک سه‌ندیكاى پیشه‌ى ناحكومى هه‌ن، له‌م راپۆرته‌دا ئه‌ركى سه‌ندیكاكان و رۆڵیان خراوه‌ته به‌ر باس، هاوكات ئاستهنگیهكانى به‌رده‌م ئه‌م سه‌ندیكایانه چین، له درێژه‌ى ئه‌م راپۆرته‌دا خراوه‌ته رو.
یه‌كه‌م: رۆڵى سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان له گه‌رمیان چیه؟
1. سه‌ندیكاى كرێكاران
أ. كرێكارێك: سه‌ندیكا هیچى بۆ نه‌كردوین
به‌شێك له كرێكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌ندیكاى كرێكارن هیچى بۆ نه‌كردون و به رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه، سه‌ندیكاش ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: چه‌ندین مافى كرێكارمان وه‌رگرتوه و دۆسیهشمان هه‌یه له دادگا.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، كرێكار له قه‌زاى كه‌لار وتى: سه‌ندیكاى كرێكاران بون و نه‌بونى وه‌ك یه‌ك وایه بۆ ئێمه‌ى كرێكاران، چونكه هیچ سودێكى پێنهگهیاندوین.
ده‌شڵێت: نه ئه‌زانم كێن به‌رپرسى ئه‌م سه‌ندیكایه نه رۆژێك سه‌ردانى كردوین بزانین كێن، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین شوێنێك هه‌یه بۆ كرێكاران و ته‌واو.
باسى له‌وه‌شكرد: رۆژانه به سه‌دان كرێكار مافى پێشێلده‌كرێت كارى قورسى پێده‌كرێت یان كاتژمێرى زیاتر كاریان پێده‌كرێت، هیچ نه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته.
"ئه‌و كرێكارنهى كه گله‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ندیكا وه ئێویست له خزمه‌تى ئه‌وندا نه‌بوه ئه‌وه ره‌نگه خۆیان له شوێنێكى دوره ده‌ست یان له دوكانیچك كاربكه‌ن له ناو بازاڕدا، ئه‌گه‌ر نا به‌رده‌وام لیژنه‌كانمان سه‌ردانى كۆمپانیا و كارگه و هه‌ر شوێنێك كرێكارى لێبێت به‌دواداچون ده‌كه‌ن و سه‌ندیكا و یاسا به‌ركاره‌كانیان پێ ئاشنا ده‌كه‌ن و به ئهرگى خۆمان هه‌ستاوین"، عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان وا ده‌ڵێت.
وتیشى: له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى كه ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به كرێكار وه‌ك سه‌ندیكا بیچدهنگ نه‌بوین هه‌ر كرێكارێك هاتبێته لاى ئێمه و سكاڵاى تۆماركردبێت به‌پێى یاسا مافه‌كه‌ى بۆ وه‌رگیراوه‌ته‌وه له رێگه‌ى لیژنه‌كانمانه‌وه بێت یاخود بانگكردنى خاوه‌ن كاره‌كه‌وه بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌ڵێ زۆر جار كرێكار له زۆر شوێن مافى پێشێلكراوه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى تاوانێكى هه‌بوبێت، بۆیه بابه‌ته‌كه دروسته و هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ش نه‌وه‌ستاوین و كارى خۆمان كردوه.
به‌پێى وته‌ى سه‌ندیكاى كرێكاران لقى گه‌رمیان، له بونى هه‌ر سكاڵایه‌كى كرێكار له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنى مافیدا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كار پابه‌ند نه‌بوبێت ئه‌وه روبه‌روى یاسا كراوه‌ته‌وه و داوكانه به دادگا، ته‌نانه‌ت بۆ ساڵى رابردو 6 كه‌یسمان هه‌بوه 4ى له به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه یه‌كلا بوه‌ته‌وه و 2 كهیسیشى له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، هاوكات بۆ 4 مانگى ئه‌مساڵیش كه‌یسێكمان هه‌یه له دادگا و له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ب. خۆتۆمار نه‌كردن
"ناسنامه‌ى سه‌ندیكام هه‌بو ئه‌و كات بۆ وه‌رگرتنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون ده‌رم هێنا كه‌چى سودمه‌ندیش نه‌بوم، بۆیه نوێم نه‌كرده‌وه و سودێكى ئهوتۆه نیه بۆ ئێمه‌ى كرێكار"، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، كرێكار له قه‌زاى كه‌لار وا ده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: ته‌نها ئه‌وه‌یه بڕێك پاره‌مان لێ وه‌رده‌گرن كه بڕى 12 هه‌زار دیناره ناشزانین ئه‌و پاره‌یه بۆچى به‌كاردێت.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان وتى: كرێكاران له ئێستادا له چاو ساڵانى رابردوتر زیاتر خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن له سه‌ندیكا به‌پێى داتاكان 5 هه‌زار كریچكار ناسنامه‌ى سه‌ندیكاى هه‌یه و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیشى بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشیه بۆ ئێمه.
وتیشى: نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌كان یه‌كێكى دیكه له كێشه‌كان كه روبه‌روى ئێمه ده‌بێته‌وه له كاتێكدا ئه‌و ناسنامه‌یه زۆر پێویسته بۆ كرێكار، به جۆرێك ده‌توانرێت ده‌سته‌به‌رى بۆ بكرێت یان هه‌ر پێشێلێكى مافى هه‌بێت سه‌ندیكا پارێزه‌رى ئه‌و ده‌بێت، هاوكات بۆ سه‌فاره‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان سودى لێده‌بینرێت و پشتگیرى بۆ ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌ى جیاوازیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چه‌ندین سودى دیكه.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ندى تێده‌چێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناسنامه‌یه، سه‌ندیكاى كرێكاران جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ هه‌ر ساڵێك به پێى یاسا 12 هه‌زار دیناره و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له خزمه‌تى كرێكاران خۆیان به‌كارمان هێناوه‌ته‌وه.
2. سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان
أ. رۆژنامه‌نوسێك ده‌ڵێت: سه‌ندیكا رۆڵى ئه‌و تۆى نیه
رۆژنامه‌نوسێك ده‌ڵێت: سه‌ندیكا رۆڵى خۆى نه‌گێراوه وه‌ك پێویست، ئه‌وه‌ى هه‌بوه له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى و هاوڕێیه‌تى بوه، سه‌ندیكاش ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
شاخه‌وان محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نوس له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان هێنده له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمهلچایهتى و هاوڕێیه‌تى له بونى هه‌ر كێشه‌و گرفتێك دێن به ده‌مته‌وه هێنده وه‌ك خودى سه‌ندیكاكه پیشه‌ییانه نایه‌ت به ده‌مته‌وه و بوه به هاوڕێیه‌تى.
ده‌شڵێت: نه‌ك سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان به‌ڵكو كۆى سه‌ندیكاكان له‌م وڵاته پیشه‌ییانه نه‌ماوه و شتێكى وایان نیه جێگه‌ى دڵخۆشى بێت و بابه‌ته‌كه روكه‌شه و ته‌نها ناوه و رۆڵى خۆى نه‌گێڕاوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هیچ جۆره چالاكیه‌ك نیه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى رۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه زیاتر رێكخراوه‌كان و ده‌زگا میدیاییه‌كان ئه‌و ئه‌ركه‌یان گرتوه‌ته ئه‌ستۆ و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌ركى سه‌ندیكایه ئه‌وه بكات.
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى و هاوڕێیه‌تیه به‌رگریان له رۆژنامه‌نوسان كردبێت له گه‌رمیان.
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامى نوسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى و هاورێیه‌تى كارمان كردبێت و داكۆكیمان له رۆژنامه‌نوسان كردبێت، به‌ڵكو ئێمه كارێكى پیشه‌یمان هه‌یه و ئهركیشمان داكۆكیارى سه‌رسه‌ختى رۆژنامهنوسانین.
وتیشى: به‌ڵام ئێمه گرفتى ئه‌وه‌مان هه‌یه بودجه‌ى پێویستمان به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین چالاكى باش ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام هه‌ر نه‌ش وه‌ستاوین به‌پێى تواناى خۆمان و ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه به‌رده‌ستمان بوه ساڵانه چه‌ند چالاكیه‌كى هۆشیارى و یاسایمان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نوسان هۆشیا بكه‌ینه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هاوكات له هه‌مو سكاڵایه‌كى سه‌ر رۆژنامه‌نوسان له دادگاكان ئاماده‌بوین و به‌رگریمان كردوه له رۆژنامه‌نوسان، ئه‌وه‌شى كه ده‌وترێت له‌سه‌ر سه‌ندیكا پێویسته به به‌ڵگه‌وه بوترێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس داواى ئه‌ندامێتیان كردبێت و نه‌بوبێت به ئه‌ندام ئه‌مه‌ش به ده‌ستى ئێمه نیه و به ده‌ستى ئه‌نجومه‌نه بۆیه گله‌ى ده‌كه‌ن.
به‌پێى وته‌ى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان لقى گه‌رمیان، دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ى كه وایكردوه نه‌توانن راهێنان و چالاكى ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه‌یه له ساڵى 2014ه‌وه قه‌یرانى دارایی هه‌رێمى گرتوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش وه‌كو ناوه‌ندێكى تر‌ى ئه‌و ده‌زگا حكومیانه‌ى هه‌رێم ئه‌و قه‌یرانه گرتینیهوه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه به‌رده‌ست بوه هه‌ر چالاكیان كردوه و نه‌وه‌ستاون، ته‌نانه‌ت چالاكى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كان و زانكۆى گه‌رمیانیش هه‌بوه، له‌كاتێكدا ئه‌مه ئه‌ركى سه‌ندیكا نیه ئه‌وه بكات به‌ڵكو ئه‌ركى ده‌زگاكانه تواناى رۆژنامهنوسهكهى بباته پێشه‌وه و كارى له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بودجه هه‌بێت هه‌ر چالاكى خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌ك چۆن رابردو كردومانه.

ب. رۆژنامه‌نوسان ناسنامه‌یان نیه
به‌شێكى رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان ناسنامه‌ى بون به ئه‌ندام له سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانیان نیه، سه‌ندیكاش ده‌ڵێت: له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه دا نیه و له ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌درێت بۆ ئه‌و بابه‌ته.
شاخه‌وان محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نوس له گه‌رمیان وتى: ناسنامه‌ى سه‌ندیكام نیه و ئه‌ندام نیم له سه‌ندیكا، ئه‌وه‌ش به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى كه پێشتر ده‌یان وت ئه‌گه‌ر پیشه‌ى دیكه‌ت هه‌بێت نا‌توانیت ببیت به ئه‌ندام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مامۆستا‌م نه‌متوانى ببم به ئه‌ندام.
ده‌شڵێت: چه‌ند جارێك فایلم كرده‌وه و داواكاریم پێشكه‌ش كرد به‌ڵام ره‌فزم بۆ هاته‌وه، دواى ئه‌وه منیش وازم هێنا.
به‌پێى ئامارێكى سه‌ندیكا له ساڵى 2023 له گه‌رمیان زیاتر له 50 رۆژنامه‌نوس له كۆى ده‌زگاكان ناویان تۆمار كراوه، هاوكات نزیكه‌ى 20 رۆژنامه‌نوس له كۆى ده‌زگان تۆمار نه‌كراون.
له به‌رامبه‌ردا، عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامى نوسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان وتى: ده‌رهێنانى ناسنامه و بون به ئه‌ندام له سه‌ندیكا له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه و له ده‌سه‌ڵاتى ئهنجمهندایه، بۆیه ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌یه ته‌نها دهتاوانین پشتگیرى بۆ رۆژنامه‌نوسه‌كه بكه‌ین و دۆسیه‌كه‌ى لێوه‌ربگرین و ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمانى بكه‌ین.
3. سه‌ندیكاى كرێنشینان
أ. كرێنشینان بێ ئاگان له سه‌ندیكاكه‌یان
به‌شێك له كرێنشینان له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كه‌ن بێ ئاگان له بونى سهندیكایهكى له‌وشێوه‌یه كه خزمه‌ت به كرێنشینان بكات، ده‌شڵێن: بوى ئه‌م سه‌ندیكایه گرنگى ئه‌وتۆى نیه، سه‌ندیكاش هۆكاره‌كه‌ى دهگهرشێنێتهوه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى خۆیان.
په‌یوه‌ند محه‌مه‌د، كرێنشین له كه‌لار ده‌ڵێت: ئه‌م سهندیكایهى كه هه‌یه ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سودى لێببینین و سودمه‌ندبین لێى، چونكه ئاگادارى بونى ئه‌م سه‌ندیكایه نین.
وتیشى: هه‌ر ناشزانین جێگه‌كه‌ى له كوێیه و ئیش و مه‌هامیان چیه كه دروست بوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له رونگهى ئێمه‌ى كرێنشینانه‌وه هیچ پێگه‌یه‌كى به‌هێزى نیه و نه‌یتوانیوه سودى هه‌بێت، چونكه له بنه‌ڕتدا نهیوتوانیوه خۆى بخزێنێته نێو خه‌ڵكیه‌وه به‌تایبه‌ت كرێنشینان، جگه له‌وه‌ش هیچ چالاكیه‌كیان نیه تاوه‌كو بتوانن به‌هێزبن و كرێنشینان پێیان ئاشنا بن.
ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌مو قه‌یران و بێكارییه هه‌بو ئه‌م سه‌ندیكایه چى كرد بۆ كرێنشین، توانى مانگێكى كرێ خان‌و كه‌م بكاته‌وه، ئه‌سڵه‌ن ئاگادارى بارودۆخى كرێشین بون به چى تێپه‌ڕى و چه‌ند لۆدى له‌سه‌ر بوه و بێرێزى پێكراوه له‌لایه‌ن خاوه‌ن خانوه‌وه، ده‌توانن پێمان بڵێن سودى ئه‌م سه‌ندیكایه چیه.
"راسته ئێمه نه‌مان توانیوه خزمه‌تى كرێنشینان بكه‌ین له گه‌رمیان وه‌ك پێویست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌وه‌ستاوین و بۆ ئه‌مساڵ داوامان كرد له مانگى ره‌مه‌زان كه خاوه‌ن موڵكه‌كان كرێ له كرێنشینان وه‌رنه‌گرن، به‌ڵام خه‌ڵكى به ده‌ممانه‌وه نه‌هاتن"، سه‌یوان كه‌ریم، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان لقى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد.
وتیشى: ئێمه ناتوانین به ستافێكى 7 كه‌سیه‌وه كێشه‌ى شارێك چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌مانیش موچه‌یان پێویسته و ئه‌گه‌ر 3 كه‌سیان به خۆبه‌خشى كاربكه‌ن.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و كه‌سانه‌شى كه ناوانن كۆمه‌ڵه‌كه‌ى ئێمه له كوێیه و سه‌ردانیان نه‌كردوه كه‌مته‌رخه‌مى خۆیانه و ئێمه هه‌ر هه‌بوین.
ب. كرێنشینێك ده‌ڵێت: سه‌ندیكا ناسنامه‌ى هه‌یه بۆ كرێنشین؟
"من ده‌پرسم ئه‌م سه‌ندیكایه ناسنامه‌ى هه‌یه بۆ كرێنشینان؟ تۆبڵێى ئه‌ندامیان هه‌بێت؟ من هه‌مو ئه‌مانه نازانم چونكه له بنه‌ڕتدا ئه‌م سه‌ندیكایه بون و نه‌بونى بۆ كه‌سانى وه‌ك ئێمه گرنگ نیه و نه‌یتوانیوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كرێنشینان ببن به ئه‌ندام"، په‌یوه‌ند محه‌مه‌د، كرێنشین له كه‌لار وا ده‌ڵێت.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌یوان كه‌ریم، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان لقى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌هۆى نه‌بونى شوێنه‌وه ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه زۆر سستى كردوه و هه‌ر رامان گرتوه، چونكه له روى یاساییه‌وه له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت.
ده‌شڵێت: به‌ڵام پێشتر باشتر بو خه‌ڵكیش ده‌هات به‌ده‌م ده‌رهێنانى ناسنمهكهیهوه یان نوێى ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى ئه‌و لینكه‌ى كه وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند و كرێنشینان پڕیان كرده‌وه ئه‌مه وایكرد خه‌ڵكى گرنگى به ده‌رهێنانى ئه‌و ناسنامه‌یه نه‌دات یان نوێى بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى نه‌زانێت كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه هه‌یه ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌مى خۆیانه نه‌ك ئێمه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌پێى ئامارێكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان لقى گه‌رمیان نزیكه‌ى 3 هه‌زار كرێنشین خۆى تۆمار كردوه.

4. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى
أ. "سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خراپ نین"
"سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى زۆر خراپ نیه و زۆریش باش نیه، چونكه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه سود به كارمه‌ندان بگه‌یه‌نن"، محه‌مه‌د سابر، كارمه‌ندى ته‌ندروستى له گه‌رمیان وتى.
وتیشى: له ساڵى 2014ه‌وه تاوه‌كو ئێستا پێشێلى مافى كارمه‌ندى ته‌ندروستى ده‌كرێت موچه‌ى پێ‌نادرێت بایكۆت كراوه و سزاى كارمه‌ند دراوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌ندیكایه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست رۆڵى خۆى بگێڕێت.
ناوبراو درێژه‌ى به وته‌كانى دا‌و هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵانه راهێنان و سیمینارى هۆشیارى بۆ كارمه‌ندان ده‌كه‌ن و سودى هه‌بوه بۆمان.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌دنان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان ده‌ڵێت: ئێمه به‌رده‌وام رۆڵى خۆمان گێڕاوه و داكۆكیمان كردوه له كارمه‌ندانى خۆمان به‌بێ جیاوازى، به‌جۆرێك له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلێك یان ده‌رماڵه‌ى كارمه‌ندانمان كه 50 هه‌زاره یاخود هه‌ر گرفتێكى دیكه به به‌رده‌وامى یاداشتمان به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ سه‌روى خۆمان و ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا بوبێت كردومانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه وه‌ك پێویست وه‌ڵامێ: نه‌گه‌ڕابێته‌وه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه.
وتیشى: راسته ئێمه نه‌مان توانیوه وه‌ك پێویست راهێنانى بهزركدنهوهى تواناى كارمه‌ندانمان یاخود سیمینارى هۆشیارى و ۆرك شۆپ ئه‌نجام بده‌ین، هۆكاره‌كه‌شى به‌شێكى زۆرى په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌وه هه‌یه كه چه‌ندین ساڵه تێى كه‌وتوین و كارمه‌ندانمان زیاتر سه‌رقاڵى كارى دیكه بون، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه‌مترین چالاكیمان هه‌بێت و نه‌وه‌ستاوین.
ب. كارمه‌ندان ناسنامه ده‌رناهێنن
به‌شێك له كارمه‌ندانى ته‌ندروستى تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ئه‌ندامبونیان ده‌رنه‌هێناوه یان نوێیان نه‌كردوه‌ته‌وه، سه‌ندیكاى كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش ده‌ڵێت: پیچویسته ئه‌و ناسنامه‌یه هه‌بێت.
محه‌مه‌د سابر، كارمه‌ندى ته‌ندروستى له گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئێمه دو ناسنامه‌مان هه‌یه، ناسنامه‌ى كارمان هه‌یه بۆ كردنه‌وى نۆرینگه ئه‌وه ساڵانه نوێى ئه‌كه‌ینه‌وه كه زیاتر له 200 هه‌زار دینار ئه‌ده‌ین.
وتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناسنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه كه ئه‌ندامین له سه‌ندیكا ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌ڵام سودى ئه‌وتۆى نه‌بوه بۆمان و بابه‌تێكى نۆرماڵه.
به‌پێى ئامارێكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى 1 هه‌زار و 331 كارمه‌ند ئه‌ندامه له سه‌ندیكا، هاوكات ئه‌م رێژه‌یه‌ش ساڵانه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان باسى له‌وه‌كرد: بهپیچى رێنماییه‌كان له ده‌سته‌ى باڵا ئێمه 2 جۆر ناسنامه‌مان هه‌یه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌ندامبونى كارمه‌ندانى ته‌ندروستیه و ناسنامه‌یه‌كیان هه‌یه كه ساڵانه بڕى 10 هه‌زار دینارییان لێ وه‌رده‌گیرێت.
وتیشى: له هه‌مان كاتدا ناسنامیهك وه‌ك مۆڵه‌تى كار وایه ده‌درێت به كارمه‌ندانمان ئه‌وه‌ش به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه بۆ جۆرى پیشه جیاوازه‌كان له كه‌رتى ته‌ندروستى بۆ كاركردنیانه، به جۆرێكه له 40 هه‌زاره‌وه هه‌مانه تاوه‌كو 200 هه‌زار به‌پێى شوێن و پیشه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه.
5. یه‌كێتى مامۆستایان
أ. یه‌كێتى مامۆستایان روكه‌شه
مامۆستایه‌ك ده‌ڵێت: یه‌كێتى مامۆستایان رۆڵى نیه و ته‌نها روكه‌شه، یهكیچتى مامۆستایانیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
به‌ڕێز عه‌باس، مامۆستا له گه‌رمیان ئاماژه به‌وه ده‌كات: یه‌كێتى مامۆستایان هیچ رۆڵێكى ئه‌وتۆى نیه و بونى نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ده‌م داواكار مامۆستایانه نایه‌ت و كاریگه‌رى نیه و به رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه ئه‌وه هه‌یه یه‌كێتیه‌كى روكه‌شه وه‌ك سه‌ندیكاكانى تر كه هه‌یه.
وتیشى: ته‌نانه‌ت كاریگه‌رییان نیه له‌سه‌ر ئه‌داى مامۆستایان له‌به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى مامۆستایان و به‌رگرى له كیچشهكانى مامۆستایان بكات، ته‌نانه‌ت هه‌ست به‌وه ناكه‌ى رێكخراوێك هه‌یه پاڵپشتى له مامۆستایان بكات، بۆ نمونه چه‌ندێكه موچه دوا ئه‌كه‌وێت و بایكۆت ئه‌كرێت و خۆپشاندان هه‌بوه و مانگرتن هه‌بوه و ده‌وام ده‌ست پێده‌كاته‌وه ئه‌مان رۆڵیان چیبوه؟ بۆیه ئه‌وه‌ى هه‌یه روكه‌شه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێستا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى جێگه‌ى ئه‌وانیان گرتوه‌ته‌وه و بڕیارده‌ده‌ن كه چى ده‌كرێت و چۆن ده‌بێت، ئه‌و چه‌ندین ساڵه كۆنگره‌ى خۆى نه‌به‌ستوه و به‌سه‌رچوه، تۆ كه یه‌كێتیه‌كه‌ى خۆت به‌سه‌ر چوه ئیتر چۆن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مامۆستایان ئه‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌نده حزب ئاراسته‌یان ده‌كات خۆیان خۆیان ئاراسته ناكه‌ن كه چى بكه‌ن.
به‌پێى وته‌ى ئه‌و مامۆستایه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى مامۆستایان سه‌ربه‌خۆ بوایه ئه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مامۆستایان به جۆرێكى تر ئه‌بون بۆیه زۆرینه‌ى مامۆستایان به نوێنه‌رى خۆیان نازانن.
به‌ڕێز عه‌باس، ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت هیچیان نه‌كردوه بۆ به‌روپێشبردنى مامۆستایان به روى راهێنان و سیمیناراتهوه، یاخود به‌شدارى پێكردنى مامۆستایان له راهێنانه‌كانى ده‌ره‌وه و ده‌كرا ئه‌و رۆڵه بگێرێت، بۆیه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده نیه ته‌نها له بابه‌تى بایكۆت خۆیان ده‌خنه ناو مه‌سه‌له‌كه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، بۆیه به شێوه‌یه‌كى گشتى لێى ناڕازین.

له به‌رامبه‌ردا، ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت: ئێمه به‌رده‌وام داكۆكیمان له مامۆستایان كردوه و به‌ڵگه و دیكۆمێنتمان هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ت كه ده‌یسه‌لمێنێت رۆڵمان هه‌بوه یاخود نا كه چه‌ندین كێشه‌ى مامۆستامان چاره‌سه‌ر كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بونى هه‌ر گرفتێك ئه‌گه‌ر مامۆستایان خۆیان ئاگادارمان نه‌كه‌نه‌وه و داواكارى پێشكه‌ش نه‌كه‌ن ئێمه له كوێڕا بزانین.
ده‌شڵێت: بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌وترێت رۆڵمان نه‌بوه، به‌ڵكو له %90 رۆڵى خۆمانمان گێراوه، ئه‌گه‌رچى ئێمه‌ش وه‌كو هه‌مو سه‌ندیكاكانى تر كامڵ نین و گرفتمان هه‌یه، به‌ڵام بێده‌نگیش نه‌بوین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه له ماوه‌ى 2 ساڵى رابردو خۆمان سكاڵامان تۆماركردوه له باره‌ى سزادانى مامۆستایانه‌وه بۆیه ناكرێت بوترێت هیچ نه‌كراوه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، راهێنان و سیمینار كاتێك بودجه‌ى باشمان به‌رده‌ست بو ئه‌نجاممان داوه چه‌ندین سیمینارى هۆشیارى باشمان ئه‌نجام داوه و پێداویستیمان دابینكردوهـ كه‌چى مامۆستایان خۆشیان رێژه‌یه‌كى كه‌م به‌شداربون و كهمتهرخهمبون له‌و لایه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه ساردبینه‌وه له ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره چالاكیانه.
ب. مامۆستایان: ناسنامه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان سودى نیه
"ناسنامه‌ى یه‌كێتى مامۆستایانم نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى نیه چالاكى نیه هیچ سودێكى نیه و ته‌نها شتێكى روكه‌شه و زۆرینه‌ى مامۆستایانیش ئه‌و ناسنامه‌یان ده‌ر نه‌هێناوه"، به‌ڕێز عه‌باس، مامۆستا له گه‌رمیان ئاماژه به‌وه ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا، به‌پێى ئامارێكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان 3 هه‌زار و 600 مامۆستا ئه‌ندامن له یه‌كێتیه‌كه‌مان، ئهمىهش له كۆى نزیكه‌ى 9 هه‌زار مامۆستا له گه‌رمیان.
ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت: ده‌رهێنانى ناسنامه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه له چاو ئه‌و رێژه مامۆستایه‌ى كه هه‌یه كه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌ر 2 ساڵ جارێك بڕى 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له ئێستادا راگیراوه له سهكرتاریهت ده‌رهێنانى ناسنامه و بڕیاریشى له‌سه‌ر نه‌دراوه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر یهكێـى مامۆستایان بگه‌ڕێته‌وه دۆخى پێشتر و كار و چالاكیه‌كانى ده‌ست پێبكاته‌وه ئه‌وه مامۆستایان خۆیان دێنه‌وه و هه‌وڵى ده‌رهێنانى ناسنامه ئه‌ده‌ن، هاوكات ده‌توانرێت سودى لێببینرێت بۆ قیست و ئۆتۆمبێل و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارى دیكه.
له‌باره‌ى هۆكارى نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌كانیان، ئازاد حه‌سه‌ن، ده‌شڵێت: له گۆنگره‌ى 12 مامۆستایان ئازاد كران ببن به ئه‌ندام، به‌ڵام پێشتر ئه‌گه‌ر نه‌بویتایه به ئه‌ندام بڕى 750 دینار له موچه‌كه‌ت ئه‌بڕا،ئێمه ئه‌و ئازادیه‌مان دا به مامۆستایان بۆیه ئێستا نایه‌ن نوێى بكه‌نه‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ر حكومى بوینایه هه‌موى پابه‌ند ده‌بو.
ج. یه‌كێتى ماۆمستایان له چالاكیه رۆشنبیرییه‌كاندا نین
هه‌ندێك له مامۆستایان له بوراى په‌روه‌رده ده‌نوسن و كتێبى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، یه‌كێك له‌و مامۆستایانه ده‌ڵێت، له‌م بواره‌دا بهركهوتهم نه‌بوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى مامۆستایان.
به‌ڕێز عه‌باس، مامۆستا له گه‌رمیان ئاماژه به‌وه ده‌كات: ئێمه له بوارى په‌روه‌رده ده‌نوسین وه‌ك مامۆستایه‌ك تاوه‌كو ئێستا به‌ریان نه‌كه‌وتوم و هیچ هاوكارییه‌ك و دهستگیرۆییهك نه‌بوه بۆ ئێمه مانان.
وتیشى: بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌م یه‌كێتى مامۆستایانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر مامۆستا و چالاكى رۆشنبیرى و په‌روه‌رده‌ى نه‌بوه و به‌ریان نه‌كه‌وتوم ته‌نها له بایكۆت نه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا، ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت: له رابردودا و پێش قه‌یرانى دارایی هه‌ر مامۆستایه‌ك كتێبێك یان نامیلكه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌ى هه‌بوبێت ئه‌وه به‌شێك مادى چاپكردنى هاوكاریمان كردوه، هاوكات بڕى 150 هه‌زاریش به دیارى دراوه به‌و مامۆستایه.
وتیشى: به‌ڵام له ئێستا ناتوانین هیچ شتێك له‌و بابه‌تانه ئه‌نجام بده‌ین به‌هۆى نه‌بونى پاره‌ى پێویست له به‌رده‌ستدا، هه‌ندێك جوڵهشمان هه‌یه له‌سه‌ر موچه‌كانى خۆمانه.
دوه‌م: دیارترین ئه‌و كێشانه‌ى رۆبهڕوى سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان بوه‌ته‌وه
1. گرفتى نه‌بونى بودجه
نه‌بونى بودجه‌ى پێویست و ته‌رخان كرا‌و یه‌كێكه له گرفته‌كانى سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان له گه‌رمیان، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن نه‌یانتوانیوه به‌وهۆیه‌وه هیچ خزمه‌تێك بكه‌ن.
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامى نوسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان وتى: یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كان كه روبه‌ڕوى ئێمه بوه‌ته‌وه نه‌بونى بودجه‌ى پێویسته له‌به‌رده‌ستدا كه وایكردوه نه‌توانین وه‌ك پێویست خزمه‌ت بكه‌ین.
به هه‌مان شێوه، عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان وتى: گرفتى نه‌بونى بودجه یه‌كێكى دیكه‌یه له‌و گرفتانه‌ى كه روبه‌ڕومان بوه‌ته‌وه به‌جۆرێكه ئیش و كارهكانمانى قورس كردوه، ناتوانین ئه‌وه‌ى بمانه‌وێ بیكه‌ین و خزمه‌تى زیاترى كرێكار بكه‌ین.
وتیشى: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه هاوكارى له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانه‌وه نیه بۆ سه‌ندیكا هه‌ندێكیان نه‌بێت، به جۆرێكه كاره‌كانى سه‌ندیكا به لاوه‌كى ده‌بینن.
"یه‌كێك له دیارترین كێشه‌كان كه روبه‌ڕومان بوه‌ته‌وه نه‌بونى بودجه‌یه كه وایكردوه هه‌مو شتێك بوه‌ستێت و نه‌توانین كارى خۆمان بكه‌ین"، عه‌دنان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان وتى.
وتیشى: ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه پێشتر هه‌مان بو له‌لایه‌ن رێكخراوه ناحكومیه‌كان بۆمان دابین ئه‌كرا ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌ماوه، بۆیه نه‌مان توانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌تى كارمه‌ندانمان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر سه‌ندیكاكانى تر بودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان كرابێت و توانیبێتیان خزمه‌تێك بكه‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینان ئه‌و بودجه‌یه‌یان نه‌بوه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى هه‌یه داهاتى ناسنهمهكهی كه ده‌ر ئه‌هێنرێت ئه‌وه‌ش به‌شى كڕینى قرتاسیه ناكات.
سه‌یوان كه‌ریم، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان لقى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: گرفتى نه‌بونى بودجه كه ئێمه هه‌ر نیمانه یه‌كێكه له كێشه گه‌روه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانیت هیچ خزمه‌تێك بكه‌ى، ئه‌وه‌ى هه‌یه به خۆبه‌خشى كاره‌كان ده‌كه‌ین به زۆرى.
ده‌شڵێت: ئه‌و داهاته‌ى كه ئێمه هه‌مانه ته‌نها نوێكردنه‌وه یان ده‌رهێنانى ناسنامه‌یه كه 2 ساڵ جارێك 5 هه‌زار وه‌رده‌گیرن ئه‌وه‌یه داهاتى ئێمه، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌مه نه‌مان توانیوه خزمه‌تى كرێنشینانى پێبكه‌ین، ته‌نانه‌ت به‌شى كڕینى قرتاسیهش ناكات.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: گرفته نه‌بونى پێداویستیمان هه‌یه كه هیچ شتێكى ئه‌وتۆمان نیه، هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش نیه هاوكارمان بێت.
هاوكات، ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئێمه نه‌بونى بودجه‌یه كه وایكردوه كاره‌كانمان بوه‌ستێت، به‌جۆرێكه 7 مانگیشه هیچ بودجه‌یه‌كمان نه‌ماوه.
ده‌شڵێت: هاوكات بونى كێشه له سكرتاریه‌ت له نێوان هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كان كاره‌كانى ئێمه‌ى قورس كردوه.

2. گرفتى نوێ نه‌كردنه‌وه و دهرنههێنانى ناسنامه
سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان له گه‌رمیان هه‌مویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رنه‌هێنان و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى سه‌ندیكاكان له‌لایه‌ن پینه جیاوازه‌كانه‌وه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ى كه روبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه.
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامى نوسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان وتى: یه‌كێكى تر له‌و كێشانه‌ى كه روبه‌ڕوى ئێمه بوه‌ته‌وه نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى سه‌ندیكایه، ئه‌مه‌ش به جۆرێكه كاتێك رۆژنامه‌نوسێك ده‌ستگیرده‌كرێت یان ئه‌ندام نیه له سه‌ندیكا یان ناسنامه‌كه‌ى نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش گرفته بۆ ئێمه، به‌ڵام هه‌ر نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وام داكۆكیمان كردوه له مافه‌كانى رۆژنامه‌نوسان.
هاوكات، عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان وتى: كرێكاران له ئێستادا له چاو ساڵانى رابردوتر زیاتر خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن له سه‌ندیكا به‌پێى داتاكان 5 هه‌زار كریچكار ناسنامه‌ى سه‌ندیكاى هه‌یه و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیشى بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشیه بۆ ئێمه.
وتیشى: نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌كان یه‌كێكى دیكه له كێشه‌كان كه روبه‌روى ئێمه ده‌بێته‌وه له كاتێكدا ئه‌و ناسنامه‌یه زۆر پێویسته بۆ كرێكار، به جۆرێك ده‌توانرێت ده‌سته‌به‌رى بۆ بكرێت یان هه‌ر پێشێلێكى مافى هه‌بێت سه‌ندیكا پارێزه‌رى ئه‌و ده‌بێت، هاوكات بۆ سه‌فاره‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان سودى لێده‌بینرێت و پشتگیرى بۆ ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌ى جیاوازیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چه‌ندین سودى دیكه.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ندى تێده‌چێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناسنامه‌یه، سه‌ندیكاى كرێكاران جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ هه‌ر ساڵێك به پێى یاسا 12 هه‌زار دیناره و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له خزمه‌تى كرێكاران خۆیان به‌كارمان هێناوه‌ته‌وه.
به‌پێى ئامارێكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى 1 هه‌زار و 331 كارمه‌ند ئه‌ندامه له سه‌ندیكا، هاوكات ئه‌م رێژه‌یه‌ش ساڵانه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان وتى: یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى كه هه‌یه كارمه‌ندان ناسنامه‌ى ئه‌ندام بونیان نوێ ناكه‌نه‌وه وه‌ك پێویست ئه‌مه‌ش وایكردوه نه‌توانین رێژه‌یه‌كى دروستمان به‌رده‌ست بێت، له كاتێكدا بۆ هه‌ر ساڵێك ته‌نها بڕى 10 هه‌زار دیناره.
وتیشى: به‌ڵام بۆ ناسنامه‌ى كردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌یان پابه‌ندن و نوێ ئه‌كه‌نه‌وه.
به‌پێى ئامارێكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان لقى گه‌رمیان نزیكه‌ى 3 هه‌زار كرێنشین خۆى تۆمار كردوه.
سه‌یوان كه‌ریم، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان لقى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌هۆى نه‌بونى شوێنه‌وه ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه زۆر سستى كردوه و هه‌ر رامان گرتوه، چونكه له روى یاساییه‌وه له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت.
ده‌شڵێت: به‌ڵام پێشتر باشتر بو خه‌ڵكیش ده‌هات به‌ده‌م ده‌رهێنانى ناسنمهكهیهوه یان نوێى ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى ئه‌و لینكه‌ى كه وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند و كرێنشینان پڕیان كرده‌وه ئه‌مه وایكرد خه‌ڵكى گرنگى به ده‌رهێنانى ئه‌و ناسنامه‌یه نه‌دات یان نوێى بكاته‌وه.
له‌باره‌ى هۆكارى نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌كانیان، ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌شڵێت: له گۆنگره‌ى 12 مامۆستایان ئازاد كران ببن به ئه‌ندام، به‌ڵام پێشتر ئه‌گه‌ر نه‌بویتایه به ئه‌ندام بڕى 750 دینار له موچه‌كه‌ت ئه‌بڕا،ئێمه ئه‌و ئازادیه‌مان دا به مامۆستایان بۆیه ئێستا نایه‌ن نوێى بكه‌نه‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ر حكومى بوینایه هه‌موى پابه‌ند ده‌بو.
وتیشى: ده‌رهێنانى ناسنامه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه له چاو ئه‌و رێژه مامۆستایه‌ى كه هه‌یه كه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌ر 2 ساڵ جارێك بڕى 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له ئێستادا راگیراوه له سهكرتاریهت ده‌رهێنانى ناسنامه و بڕیاریشى له‌سه‌ر نه‌دراوه.
3. گرفتى بینا
هاوشێوه‌ى فه‌رمانگه و جیهه‌ته جیاوازه‌كانى دیكه سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانیش یه‌كێكن له‌وانه‌ى كه بیناى تایبه‌ت به خۆیان نیه ئه‌وه‌ى هه‌یه له كرێدان، ئه‌گه‌رچى گرفتى نه‌بونى بینا وایكردوه بهشیچكیان كاره‌كانیان رابگرن.
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامى نوسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان وتى: گرفتى شوێنن یه‌كێكه له گرفته ئهساسیهكانى ئێمه كه وایكردوه نه‌توانین ئه‌وه‌ى بمانه‌وێ بیكه‌ین، به‌جۆرێك ته‌نها نوسینگهیهكى بچوكمان هه‌یه و پێداویستیه‌كانمان له‌وێ داناوه و به‌كرێ گرتومانه، ئه‌مه‌ش ئهرگى ئێمه‌ى قورس كردوه.
هاوكات، عه‌دنان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان وتى: وه‌ك هه‌ر سهندیكایهكى تر‌ى گه‌رمیان ئێمه‌ش شوێنمان نیه و له جێگهیهكین به كرێ، له كاتێكدا چه‌ندین جار به نوسراو داوامان له شاره‌وانى كه‌لار كردوه كه زهویهكمان بۆ ته‌رخان بكات خۆمان كار له‌سه‌ر دروستكردنى بیناكه‌ى ده‌كه‌ین به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بۆمان دابین نه‌كراوه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر بیناى خۆمان هه‌بێت ده‌توانین زۆر چالاكى و راهێنان ئه‌نجام بده‌ین.

به‌هۆى نه‌بونى بیناى تایبه‌ت و شوێنى خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینان ناچاربون كاره‌كانیان رابگرن له ئێستا و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌ڕێ ناكه‌ن.
سه‌یوان كه‌ریم، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له مافى كرێنشینان لقى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانى ئێمه ئه‌وه‌یه كه شوێنمان نیه و ئێستا بێ جێگه ماوینه‌ته‌وه، راسته هه‌ندێك شوێنیان پێداوین به‌ڵام نه‌مانویستوه بچێنه ژێر ركێفى هیچ كه‌س و لایه‌نێك.
وتیشى: به‌هۆى نه‌بونى شوێنه‌وه هه‌مو كاره‌كانمان راگرتوه به‌تایبه‌ت ده‌رهێنانى ناسنامه بۆ كرێنشینان و نوێ كردنه‌وه‌یان، بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین له‌و پرۆژه‌یه‌ى بۆ كرێنشینان كراوه شوێنمان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ى جیگیرببین.
"هاوشێوه‌ى سه‌ندیكاكانى دیكه گرفتى بینامان هه‌یه و له خانوى كرێداین، پێشتریش بینایه‌كمان هه‌بو به‌ڵام برا، هاوكات به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار بڕیاره خانویه‌كمان بۆ بكڕن له مانگى نۆ چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین بزانین چى ده‌بێت"، ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان وا ده‌ڵێت.
4. گرفتى نه‌بونى گرێبه‌ست
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى روبه‌ڕوى سه‌ندیكاى كرێكاران ده‌بێته‌وه گرێبه‌ستى كاره له نێوان كرێكار و خاوه‌نكاردا، به‌جۆرێكه له به‌رژه‌وه‌ندى كرێكار نیه، سه‌ندیكاش ده‌ڵێت: له %90ى گرێبه‌سته‌كان ئێمه بێ ئاگاین لێى.
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان وتى: یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى روبه‌ڕومان بوه‌ته‌وه گرێهبستى كاره له به‌ینى كیچكار و خاوه‌ن كار كه له %90ى ئێمه ئاگامان لێى نیه، له كاتێكدا ده‌بێت ئێمه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دهستبهرهى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كار و راهێنانى پیشه‌ى گه‌رمیان ئاگاداربین و بیبینین ئه‌وكات ئیمزا بكرێت كه‌چى نایبینین.
وتیشى: بۆ نمونه ژینگه پارێزانى نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان گرێبه‌ستیان بۆ كراوه له‌گه‌ڵ به‌شى یاساى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان پاشه‌كه‌وت له موچه‌دا هه‌بێت، له كاتێكدا ئه‌مه له هیچ یاسایه‌كى كاردا جێگه‌ى نابێته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: زۆر جار له رێگه‌ى لیژنه‌كانمانه‌وه ده‌زانین كه به‌دواداچون ده‌كه‌ن سه‌یرده‌كه‌ین ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه كراوه پڕه له هه‌ڵه و له به‌رژه‌وه‌ندى كرێكارنیه به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندى خاوه‌ن كاردایه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ده‌توانین به‌پێى یاسا به‌ركاره‌كان ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵیوه‌شێنینه‌وه له رێگه‌ى دادگاى كاره‌وه تانه له گرێبه‌سته‌كان بده‌ین و ههلێوهشێنێتهوه.
ئامادەکردنی: زریان محەمەد
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
-
هەواڵئیدارەی گه‌رمیان: هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێك پابه‌ندى ده‌وام نه‌بێت ئیجرائاتى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
-
-
وتارچی بەهای دیناری وا بەرز کردوەتەوە، ئەمە تا کوێ دەڕوات؟
-
زۆرترین بینراوەکان