رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانیی مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، به‌هاوبەشی نوسینگه‌ى گه‌رمیانى مافی مرۆڤ، خولێكى له‌باره‌ى بنه‌ماكانى مافی مرۆڤه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسانى رادیۆی ده‌نگ ئه‌نجامدا.
له‌خوله‌كه‌دا رۆژژانى 9 و 10ى ئادارى 2017 له‌هۆڵی سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، هه‌ندێك پرسی په‌یوه‌ندیدار به بنه‌ماكانى مافی مرۆڤ و مافی كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و توندوتیژیی، شیكرانهوه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش رونكرانهوه كه رۆژنامه‌نوسان له چ رویهكهوهو به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانن روماڵی پرسه‌كانى مافى مرۆڤ بكه‌ن.
له به‌شى یه‌كه‌مى یه‌كه‌م رۆژى خوله‌كه‌دا، خه‌بات ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى گه‌رمیان، باسێكى له‌باره‌ى (پرنسیپە سەرەکیەکانی مافی مرۆڤ) پێشكه‌ش كرد.
پاشان له‌به‌شى دوه‌مدا، مافناس: یوسرا ره‌جه‌ب، خوێندكارى ماسته‌ر له یاسا، باسێكى له‌باره‌ى مافه‌كانى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان پێشكه‌ش كرد.
له‌رۆژى دوه‌مدا، مافناس: حه‌یده‌ر فازڵ، لێپرسراوى به‌شى یاسا‌و سكاڵا له نوسینگه‌ى مافی مرۆڤى گه‌رمیان، باسێكى له‌باره‌ى توندوتیژیی و جۆر و هۆكار و كاریگه‌رییه‌كانى پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مه یه‌كه‌م چالاكیی هاوبه‌شى نێوان رادیۆی ده‌نگ و نوسینگه‌ى گه‌رمیانى مافی مرۆڤه، هه‌ردولا خۆشحاڵن له‌داهاتودا پرۆژه‌ى پێكه‌وه‌یی دیكه‌یان هه‌بێت.



- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-