
رادیۆی دەنگ- شیرین ئەحمەد
دهقی راپۆرتهكه به دهنگ ببیسته:
خەمی بەکارخستنی گەنجان و خوێندکارانی زانکۆی گرتوەتە ئەستۆ و ماوەی ٢ ساڵە دڵسۆزانە لەم بوارەدا کار دەکات، دەیەوێت کاتێک گەنجان زانکۆ تەواو دەکەن، بتوانن بە ئاسانی ببنە خاوەنی هەلیکاری خۆیان.
چنور مەحمود، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کارە لە زانکۆی گەرمیان. کاری ئەم سەنتەرە بریتییە لە ئەنجامدانی چالاکی هۆشیاریی وەکو کۆڕ و سیمینار لەبارەی کارسازیی و دۆزینەوەی هەلی کار، هاوکات لە ناوەندە حکومی و ئەهلییەکانیشدا راهێنان بە خوێندکارانی زانکۆ دەکەن لە بواری کاردا.
م چنور، باس لەوە دەکات سەنتەرەکەیان دڵگەرمانە کار لەسەر بەکارخستنی گەنجان دەکات و بەتایبەتی لە پشوەکانی هاوین دا راهێنان بە خوێندکاران دەکەن.
ئەوەی وایکردوە چیرۆکی چنور مەحمود لەم ئەرکەیدا چیرۆکێکی سەرکەوتو بێت، ئەوەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارەکان لە رێگەی سەنتەرەکەیانەوە هەلی کاریان دەستکەوتوە، وەکخۆی ئاماژەی بۆ دەکات توانیویانە هەلی کار بۆ ۳٥٪ـی ئەو خوێندکارانەی زانکۆی گەرمیان بدۆزێنەوە کە بەشداریی راهێنانەکانیان کردوە.

کارەکانی چنور بەتەنها لەوەدا سەرکەوتو نەبوە کە هەلی کاری بۆ گەنجان دۆزیوەتەوە و ئەوانی دیکەیشی ئاشنا کردوە بە بواری کارکردن، بەڵکو لەوەشدا سەرکەوتو بوە کە رەزامەندی خوێندکارەکانیشی بە گشتی، بەدەستهێناوە.
هێڤی فائز، خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی زانستی کۆمپیوتەرە لەزانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: مامۆستا چنور کەشێکی هاوڕێیانەی وەهای دروستکردوە، کە بتوانین بە ئاسودەیی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
ژمارەی ژنان لە پۆست و بەرپرسیارێتییەکاندا لە حکومەت کەم و سنوردارن، لەنێویشیدا زانکۆکان، بەڵام چنور مەحمود توانیویەتی بە رۆڵگێڕانی بەرچاوی لە سەنتەرەکەدا، ئەو بۆچونە رەد بکاتەوە کە پێیوایە ژنان بۆ بەڕێوبردن دەستنادەن.
زانیار ئەحمەد، خوێندکارێکی تری قۆناغی چواری زانکۆی گەرمیانە، بەلایەوە جێگەی سەرنج و شانازییە کە ژنە مامۆستایەک بەمشێوەیە خزمەتی تەواوی خوێندکارەکانی دەکات.

ئەو سەرکەوتنانەی ژنان لە بواری کاردا بەدەستیدێنن، بەبێ ئالەنگاری نەبوە، بەڵام گرنگە بزانین چۆن روبەڕوی ئەم ئالەنگارییانە دەبنەوە؟
چنور وەڵامی ئەم پرسیارەی لە ئەزمونی خۆیەوە دایەوە و وتی: بهرپرسیارێتى بۆ ههمو كهسێك قورسه، بهڵام به رای من ئهگهر توانا تهكنیكییهكانت ههبێت و ئهزمونت ههبێت و زیرهكى سۆزداریت ههبێت و بزانیت چى دهتوانیت و چی ناتوانیت، سهركهوتو دهبیت.
چیرۆکی م. چنور مەحمود، چیرۆکێکی ئیلهامبەخشی سەرکەوتوە، چونکە بە تەنها چیرۆکی مامۆستایەک نییە کە شێلگیرانە کاردەکات و دەیەوێت لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتو بێت، بەڵکو دەشیەوێت بەهرەی خوێندکارەکانی بدۆزێتەوە و بیانکات بە خاوەنی هەلی کار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
-
یەکەی مافی مرۆڤسەندیکا پیشەییەکان لە گەرمیان، گرفت و ئالەنگارییەکان
-
-
هەواڵپرۆژەی کۆرنیشەکەی کفری چوە بواری جێبەجێکردنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان