دەنگ نێت
بەشێک لەو هاوڵاتیانەی کە نفوسیان لە سنوری ناوچەکانی ماددەی ۱٤۰ـدایە، دەگەڕێنەوە ئەو ناوچانە و لەوێ خۆیان تۆمار دەکەن، چەند کارمەندێکی سەرژمێریش دەڵێت: بڕۆنەوە باشە، بەڵام گرفت بۆ ئێمە دروست دەکات.
چەند کارمەندێکی سەرژمێریی لە گەرمیان جەختدەکەنەوە کە ئەو هاوڵاتیانەی نفوسی ماددەی ۱٤۰ـن ئێمە پێشتر لای خۆمان لە سیستەمەکە تۆمارمان کردون لە گەرمیان، بەڵام ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
دەشڵێن: بگەڕێنەوە باشە لەو روەی ژمارەی هاوڵاتیانی کورد لەو ناوچانە کەم نەکات.
باسیان لەوەشکرد: دەتوانن بڕۆنەوە خۆیان لەوێ تۆماربکەن، تۆماریش دەکرێن، بەڵام گرفتە بۆ ئێمەیە، دەبێت چیمان بۆ تۆمارکردون لێرە لە گەرمیان، بیسڕینەوە.
ماوەی ۳ رۆژە پرۆسەی سەرژمێریی لە عێراق دەستیپێکردوە، زۆرترین ناڕونی لە ناوچە دابڕێنراوەکانە، کە بەشێک لە هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانە و بەشێکیشیان ناگەڕێنەوە.
ئەوەی وایکردوە ئاڵۆزییەکە زیاتر بێت، پێنەدانی هیچ بەرچاوڕونییەکە لەلایەن لایەنە سیاسییە کوردییەکانەوە بۆ هاوڵاتیان، هاوکات گەڕانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی خێزانی کوردیش بۆ ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بەبێ ئەوەی لەوێ خانو و شوێنی مانەوەیان هەبێت، کارەکەی هێندەی تر قورس کردوە.
پێشتریش سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پرۆسەی سەرژمێریی، بە رادیۆی دەنگی وت: هەندێک لەو هاوڵاتیانەی نفوسیان خانەقینە و لەگەرمیان دادەنیشن، دەچنە گوندەکانی ئەوبەری سیروان بۆ ئەوەی لەوێ تۆماربکرێن لەسەر خانەقین، بەڵام ئەم کارە سودی ئەوتۆی نابێت، چونکە ئەوبەری سیروان هەر لەسەر گەرمیان حساب کراوە نەک لەسەر دیالە.
بە سەرنجدان لەم پێدراوانە، دەردەکەوێت ئەگەری ئەوە لەئارادایە ژمارەی هاوڵاتی کوردی تۆمارکراو لە ناوچە دابڕێنراوەکان لەم سەرژمێرییەدا، زۆرکەم بکات، بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەک لە پرۆسەکە، لە قۆناغی داهاتوی سەرژمێرییەکە کە لەدوای مانگی ١٢ـی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات، لە بڕگەیەکی فۆرمی پرسیارەکاندا دەتوانرێت ئەوە رونبکرێتەوە کە خێزانەکە بۆچی نفوسیان شار و پارێزگایەکی ترە و خۆیان لە شار و پارێزگایەکی تر دادەنیشن و لەوێدا دەتوانن ئاماژە بە هۆکاری تەعریب و راگوێزان و باری سیاسی بدەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: ناوی هیچ لیستێکی پێشمەرگەی دێرین بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتوەتەوە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
زۆرترین بینراوەکان