
رادیۆی دەنگ- شیرین ئەحمەد
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ژنانی ئیشکەر لە کەرتی تایبەتدا لە گەرمیان رو لە زیادبونن، بەڵام خۆیان نیگەرانن لەوەی بڕی ئەو پارەیەی پێیان دەدرێت کەم و سنوردارە.
بەپێی ئامارێکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی رابردودا بەکۆی گشتی ١ هەزار و ٢٣٠ کرێکاری پیاو و ٣٠٠ کرێکاری ژن لەلایان تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ تەنها لە (٢) مانگ و (١٠) رۆژدا، رێژەی کرێکارانی تۆمارکراو لەلایەن ٥٠٦ کرێکاری پیاو و ١٠٠ کرێکاری ژنە.
خودی ژنانی ئیشکەر جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئێستا زیاتر دەیانەوێت کاربکەن.
مەریەم خالد، لە کەرتی تایبەتدا لە گەرمیان کار دەکات، هێما بۆ ئەوە دەکات: ژنان بۆ ئەوەی لەنێوان چوار دیواردا نەمێننەوە، ئێستا هەوڵی کارکردن دەدەن و بە فراوانی لە بازاڕی کاردا دەبینرێن.
ئێستا ژنان لە بازاڕی گەرمیاندا نەک وەکو کرێکار، بەڵکو وەکو خاوەنکاریش دەرکەوتون. سەرباری ئەوەش روبەڕوی کێشەی جیاواز دەبنەوە، رەنگە دیارترینیان کەمی موچە و کرێکانیان بێت.
کچێکی دیکە کە لە کەرتی تایبەتدا لە گەرمیان کاردەکات، جەخت لەم بۆچونە دەکاتەوە.
ئەسرا ئەحمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەگشتی ئەگەر باسی کەرتی تایبەت بکەین، کار و ئەرکێکی زۆری هەیە بۆ کرێکار، لەبەرامبەریشدا بڕە پارەیەکی کەم وەردەگیرێت.
وتیشی: سەرباری ئەوەش ژنان نایانەوێت لە ماڵەوە بمێننەوە، و دەیانەوێت ئەو توانایەی هەیانە لە کارێکدا بەگەڕی بخەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرێژهیهكی مهترسیدار.. رۆژانه له كهلار 20 ههزار مهتر سێجا ئاو بهفیڕۆ دهدرێت
-
-
هەواڵدواى بڕیارهكهى قایمقامیهت هێشتا فهرمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنهوهی پرۆژه نوێیهكانى كهلار دهرنهچوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومهتى ههرێم موچهى به بارمته گرتوه و حكومهتى عێراقیش باجی حكومهتى ههرێم به فهرمانبهران دهدات
-
زۆرترین بینراوەکان