سەباح عەلی جاف
دەستپێک:
هەمو ساڵێک لە سێیەم پێنجشەممەی مانگی نۆڤەمبەردا (تشرینی دووەم) ئەم یادە بەڕێوەدەچێت. ئەمساڵ ٢٠٢٢ ڕۆژەکە دەکەوێتە ١٧ـی تشرینی دوەم. فەلسەفە باس لە کارلێکە جیاوازەکانی مرۆڤ لەگەڵ ژینگە کۆمەڵایەتی و کولتووری و جوگرافی و سیاسییەکان ... دەکات، بە ئامانجی بنەڕەتی باشتر تێگەیشتن لە بەشداریی فەلسەفە لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکان و ئەو ئاڵانگارییانەی ڕوبەڕویان دەبێتەوە.
مێژوی رۆژەکە:
رۆژی جیهانی فەلسەفە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن یونسکۆوە ناسێندرا. لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆنفرانسی گشتی یونسکۆ ڕایگەیاند کە رۆژی جیهانی فەلسەفە هەمو سێیەم پێنجشەممەی مانگی نۆڤەمبەر بەڕێوەدەچێت.
فەلسەفە چییە؟
فەلسەفە بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە سروشتی واقیع و بون و ئەوەی کە دەتوانرێت بزانرێت لە دەروبەر. بنەڕەتی چەمکەکە لە وشەی یۆنانی phílosophía هاتوە کە بە واتای 'خۆشەویستی حیکمەت' دێت. یەکێکە لە گرنگترین بوارەکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ، بەو پێیەی ئاواتەخوازە بگاتە خودی مانای ژیان.
محازەرەکانی فەلسەفەی مێژوو:
خۆشبەختانە لە پاش بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە مێژوی نوێ و هاوچەرخدا، پارساڵ لە بەشی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی گەرمیان دەستم بە وتنەوەی بابەتی (فەلسەفەی مێژو) کردووە و بە هاوکاری بەشی مێژو ئەمساڵیش بەردەوامم لەسەر وتنەوەی محازەرەکان بە میتۆد و رێگای نوێ، بەندە ئاشنایەتی و خوێندنەوەم بۆ فەلسەفە باگراوندێکی تاڕادەیەک مێژووی هەیە، یەکەم بابەت بیرم دێت لەسەر فەلسەفە لە پۆلی چوارەمی ئامادەیی لە ساڵی ١٩٩٧ بوە، ئەویش بابەتێکی وەرگێڕداوی رەوانشاد جەلال تەقی لەسەر فەلسەفە لای گریک بو، پاشتر چەند لێکۆڵینەوەیەکم لەسەر چەمکی (فەلسەفەی مێژو) نووسیوە و بڵاوکراوەتەوە، هەمیشە لای خوێندکاران جەخت لەوە دەکەمەوە کە فەلسەفە بە تایبەت فەلسەفەی مێژو بابەتێکی رابردو و دور لە ژیان و واقیع نیە، بەڵکو دەبێت بۆ ژیانی رۆژانە و ئەکادیمی سودی لێوەربگرین، هەر لە پەراوێزی ئەم یادەدا دەکرێت بە جدی هەمو لایەک خەمێک لە ئاریشەی دروستکراوی (زانستە مرۆڤاییەتیەکان) بخۆین و رێگا چارەی زانستی و فەلسەفی واقیعی دور لە چەواشەکاری بۆ بدۆزێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەبڕی 150 ملیار دینار سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە کەلار دروستدەکرێت
-
-
هەواڵ200 نەخۆشی گەرمیان بەهۆی نەبونی سەنتەرەوە مانگانە دەبێت بچنە سلێمانی
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: ناوی هیچ لیستێکی پێشمەرگەی دێرین بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتوەتەوە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
زۆرترین بینراوەکان