
رێبوار محه‌مه‌د ساڵح*
لە بەشی یاسا لە کارنامەکەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوى عێراق (محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی) دا چەند خاڵێک هاتوە، گرنگترینیان:
١. هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان لە ماوەی سێ مانگدا.
٢. دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی (مجلس الاتحاد) لە ماوەی شەش مانگدا.
٣. دەرکردنی یاسای دادگای فیدراڵی لە ماوەی شەش مانگدا.
٤. دەرکردنی یاسای نەوت و غاز.
٥. ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەماوەی یەک ساڵدا.
سەرنجهكان:
١. سەرپێچیکردنی ئەو ماوانەی باس کراوە هیچ سزایەک یان ده‌ره‌نجامێكى بۆ دانانەنراوە، ئەمەش واتە گەرەنتی نیە بۆ پابەندبون پێوەی.
٢. دانانی ئەنجومەنی فیدراڵی، لە کارە هەرە گرنگەکانە بەنسبەت کوردەوە و گەرەنتی پاراستنی مافی هەرێمەکانە، پاڵپشتیشە بە مادەی ٤٨ و مادەی ٦٥ـی دەستور.
٣. بە دەرکردنی یاسای نەوت و غازی عێراقی، کێشەکانی هەرێم و ناوه‌ند چارەسەر دەبن و دۆخی ئابوری و گوزەرانی خەڵک دەبوژێتەوە، بەڵام بۆ دەرکردنی ئەم یاساییە هیچ ماوەیەک دیاریی نەکراوە، ئەمەش واتە بەڕێز سودانی گومانی هەیە لەوەی ئەم یاسایە لەماوەی دەسەڵاتی ئەم حکومەتەدا دەربکرێت، ئەو گەرەنتییە زەمەنییەی بۆ دەرکردنی یاساکانی تر دایناوە، بۆ ئەم یاسایە دانەنراوە.
٤. سەبارەت بە دادگاى فیدراڵی، خۆی ئێستا بە یاسایەک کار دەکات، دەبو لە کارنامەکەدا بوترێت هەموارکردنەوە نەک دانانی یاسا، ئەمەش ئەگەر هەڵە نەبوبێت، ئەوە واتا مەبەست لێی گۆڕانکاری بنەڕەتیە لە پێکهاتەی دادگا و رازیکردنی دڵی ئەوانەیە کە لە هەڵوێستەکانی پێشوی دادگای فیدراڵی نیگەران بون.
٥. دانانی ماوەی ساڵێک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ناچێتە بواری به‌رنامه‌ى (منهجی) كابینه‌ى وزارەتەوە، چونکە هەڵبژاردنی پێشوەخت ناکرێت تاکو پەرلەمان خۆی هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، بۆیە ئەم خاڵە زیاتر خاڵێکی سیاسیە و بۆ رازیکردنی دڵی هەندێک لایەنی سیاسی و فراكسیۆنى پەرلەمانی دانراوە.
٦. لە کۆتاییدا بەهیوام ئەو یاسا گرنگانەی باس کرا لەو ماوانەی باس کرا دەربکرێن، بەڵام هەر یەک لەو یاسایانە کێشە هەره سەرەکییەکانی پێکهاتەکانی عێراق لە نێوان خۆیان لەلایەک و عێراق و هەرێم لەلایەکی ترەوە هه‌ڵگرتوه، بۆیە ئەستەمە لەو ماوە کەمەدا ئالییەتی گونجاو بۆ رێکەوتن لەسەر دەرکردنی ئەو یاسایانە بدۆزرێتەوە.
* مامۆستاى زانكۆی گه‌رمیان و پسپۆڕی یاسا
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان