دڵشاد ئەنوەر
دەمێکە پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی ئاڵۆزە، زۆر ئاڵۆزی و لەسەر زۆر پرس، شت لە پشتەوە دەگوزەرێ و گوزەراوە، بەڵام ئەو ڤیدۆیەی شەوی ڕابردوو پارتی بڵاوی کردەوە، ئاڵۆزیەکان دەباتە قۆناغێکی نوێوە و شتی تریشی بەدوادا دێت.
بارودۆخ و واقیع، یەکێتی و پارتی کردووەتە شەریک لە حوکمڕانیدا، ئەگینا دوو حیزبی تەواو ناکۆک و هەرگیز پێکەوە دانولەیان نەکوڵاوە، متمانەیان بە یەک نیەو نەبووە، هەرلایەکیان دەرفەتی بۆ ڕەخسابێ بۆ لاکەی تر، درێغی نەکردووە.
یەکێتی، پێیوایە پارتی هەندێک خەڵکی ئەمنی بردووەتە هەولێر و لە دژی بەکاری دەهێنێ، پێیوایە پارتی پۆستە باڵاکانی هەرێمی بردووە و چاوی بڕیووەتە پۆستی سەرۆک کۆماریش، یەکێتیش لە داڵدەدانی چەند ناڕازیەکی پارتی و پێشوازی کردنی لە ئەدهەم بارزانی، هەمان کاردانەوەی نواند.
بێگومان بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانی شەوی ڕابردوو، دەرئەنجامی ئاڵۆزیەکانی نێوان هەم دوو حیزبەن، چاوەڕوان دەکرێ لە ڕۆژانی داهاتووشدا یەکێتی شت بڵاو بکاتەوە، خۆ گەر ئەمە ڕووبدات، ڕەنگە ڕێگری لەیەکتری کردنی بەدوادا بێت، تۆخبوونەوەی شەڕی ئیعلامی نێوانیانی بەدوادا دێت، دواجار ئیفلیج بوونی حکومەتیش، ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.
ئیفلیج بوون بە واتای پچڕانی نێوانیان بۆ ڕاییکردنی ئیشوکارەکان، نەک هەڵوەشاندنەوەی حکومەت، بێگومان لەم حاڵەتەشدا زەرەرمەندی یەکەم خەڵکە، خەڵک لە سەردەمی حوکمڕانی و پەیوەندییە شەقوشڕەکەی نێوانیان وەزعی خراپبوو، چ جای ئەوەی ئەم ناکۆکییانە بگاتە ئاستی دانانی کاریگەری لەسەر ئیش و کارەکانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان