دڵشاد ئەنوەر
چەند رۆژێک لەمەوبەر، کاتێک دواجار چومە کفری، تەواو تێگەیشتم لە بێزاری و ماندوبونی خەڵکەکەی، تێگەیشتم لەوەی بۆچی لەهەر کۆڵانێک لەسەر چەند خانویەک نوسراوە (بۆ فرۆشتن)، تێگەیشتم لەوەی بۆچی خەڵک کۆچ دەکات.
تێگەیشتیشم لەوەی بۆچی دەمێكە دڵسۆزەکانی شارەکە هاوار دەکەن و گوێیان لێناگیرێت، نیگەرانیش بوم لەوەی برا شەهیدێک بۆ دەربڕینی توڕەیی و وەکو هەڵوێستێک بەرامبەر دۆخی شارەکەی، ئاڵایەکی گەورەی عێراقی لەسەر ماتۆرسکیلەکەی هەڵکردوە!
رێک بیرم چو بۆ لای ئەوەی کاتێک مەسەلە دێتە سەر داهات و موڵک داگیرکردن و پارە پەیداکردن، ئێمەی گەرمیانی چەند خاوەن بەرپرسی کوێخاین، بەڵام مەسەلە هاتە سەر ئازار و موعانات، چەند بێ کەسین!
گەر لە رابردودا، رۆژنامەنوس و چالاکوانەکانی کفری دەنگیان هەڵبڕی بێت، ئەوا ئەمجارە خەڵکەکەی بە کۆچ گوزارشت لە ئازارەکانیان دەکەن، چ کۆچێک؟!
ئەو کۆچەی ئێستا قەزاکە 650 ماڵە عەرەبی تێدایە و هەر ماڵێک لە 10 کەس کەمتر نین، ئەمەش ئەو مەترسیەیە کە پێشتر زۆر شاری تری کوردی دەردەدار کرد و دیموگرافیاکەی گۆڕی.
وا مەزانن پشتگوێخستنی کفری ئاسانە لەبەر ئەوەی شوێنی کۆکردنەوەی پارەی مۆڵ نیە، بێباکیتان بەرامبەر کفری و پشتگوێخستنی کفری کارەساتە، کفری سەنگەری پێشەوەی گەرمیان و پشتوێنەی ناوچەیەکی فراوانە، بۆیە دڵنیابن، لەقبونی کفری، سەرەتای دروستبونی مەترسیشە لەسەر کەلاری ناوجەرگەی ئیدارەی گەرمیان.
بۆیە کاتی بەهاناوەچونی خێرای شارەکە و ئیشکردنی راستگۆیانە و جدیانەیە بۆی، کاتی گوێگرتنە لە دڵسۆزانی شارەکە و کارکردنە بەپێشنیارەکانیان، کاتی گۆڕانکاری ریشەییە لەو شارە.
گەر پێشتان ناکرێت، روی دەمم لە حکومەتە بە هەمو بەشداربوانیەوە، روی دەمم لە یەکێتییە وەکو هێزی دەسەڵاتداری دەڤەرەکە، پاشان لە پارتیش وەکو بانگەشەکاری کوردایەتی، دهڵێم: داهاتی دو مانگی یەکێک لە دەروازەکان بۆ ئەو شارە تەرخان بکەن، ئەوکات بەرپرسیارێتی بوژاندنەوەی شارەکە بە ئێمەی گەرمیانیەکان بسپێرن، تا لە رێگەی دەیان لیژنەی پسپۆڕ و خۆبەخشەوە، ئەنجامتان پیشان بدەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەبڕی 150 ملیار دینار سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە کەلار دروستدەکرێت
-
-
هەواڵ200 نەخۆشی گەرمیان بەهۆی نەبونی سەنتەرەوە مانگانە دەبێت بچنە سلێمانی
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: ناوی هیچ لیستێکی پێشمەرگەی دێرین بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتوەتەوە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
زۆرترین بینراوەکان