رادیۆی دەنگ ــ یەکەی وزە
ئامادەکردنی: هونەر شێخ لەنگەری
لە ماوەکانی رابردو وابڵاوکرایەوە بەرهەمی نەوتی حەسیرە زیادی کردوە بۆ (7500) حەوت هەزارو پێنجسەد بەرمیلی رۆژانە، بەڵام بە گوێرەی زانیاریەکانی یەکەی وزەی رادیۆی دەنگ ڕێژەکە زیاترە لەوه‌ى راگه‌یه‌نراوه.
زانیاریەکان باس لەو دەکەن لە ئێستادا کۆمەڵێک کارمەندی بیانی کە لە هیندی و ئەوروپیەکان پێکهاتون سه‌رقاڵی به‌رفراوانكردنى بیر و بۆری نەوتی حەسیرەن، بۆ ئه‌وه‌ى رێژەکەی بگاتە سەروی 10 هەزار بەرمیلی رۆژانە كه لە ئێستادا رۆژانە لە سەروی 8 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت و دەگوازرێـتەوەبۆ پاڵاوگەی بازیان لە سلێمانی. به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانە نزیکەی 35 تەنکەر نەوت لەم بیرە نەوتە دەگواسرێتەوە بۆ سلێمانی.
کۆمپانیای گازپرۆمی روسی سەرپەرشتی دەرهێنانی نەوت دەکات لەم کێڵگەیەو بەگوێرەی زانیاریەکان کۆمپانیاکە بەنیازی لێدانی 2 بیری ترە لە ناو ئەم کێڵگەیە.
کێڵگەی حەسیرە تاکە کێڵگەی گەرمیانە نەوتی لێ دەردەهێنریتَ لە کۆی 15 کێڵگەی نەوتی لە ناوچەکە.
ناوچەی گەرمیان خاوەنی 15 بلۆک نەوتی یە و لە کۆی 57 بلۆکی نەوت لە کوردستان.
بلۆکی گه‌رمیان بلۆکی "که‌لار-باوه‌نور" باکوری قه‌زای که‌لارو ناحیه‌کانی باوه‌نورو سه‌رقه‌ڵاو شێخ ته‌ویل ده‌گرێته‌وه‌و ڕوبه‌ره‌که‌ی 2120 کیلۆمه‌تر دوجایهو به‌پێی ڕاپۆرتی سکۆتیا کاپیتاڵ بڕی پتر له 4 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌و له‌سه‌رقه‌ڵا دو بیر‌و له‌گوندی حه‌سیره دو بیر‌و لهمیل قاسم بیرێک لێدراوه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای ویسترۆن ڕۆژانه 5000 به‌رمیل نه‌وت له‌بیری ژماره یه‌کی سه‌رقه‌ڵا دهردههێنێتو بیری میل قاسم ده‌توانێت 2500 به‌رمیل نه‌وت رۆژانه به‌رهه‌مبهێنێت. پشکی 40%ی کۆمپانیای گاز پرۆم له‌کۆمپانیای تالیسمانی کڕیوه‌و پشکی 40%ی دراوه‌ته کۆمپانیای ویسترۆن زاگرۆس‌و 20% نادیاره كه ده‌وترێت بۆ حكومه‌تى هه‌رێمه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکرد
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر دۆخی دەروازەی پەروێزخان
-
-
هەواڵکارەبا گرفتی دابەشکردنی ئاوی لەکەلار دروستکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-