كاوه شێخ عهبدوڵڵا
مەلایەک لەگەڵ فەقێیەکی خۆی، لەسەر پرسێکی شەرعیی دەبێتە مشتومڕیان. فەقێکە زیاد لە جارێ دەڵێ مامۆستا وا نییە!
مەلا زۆری پێناخۆشە کە فەقێیەکی کرچوکاڵ ڕێی شەرعی لێ بگرێ بۆیە توڕە دەبێ و دەڵێ: ئەی وا نییە چۆنە؟
فەقێکە خوێنساردانە دەڵێ: نازانم چۆنە بەڵام دەزانم وا نییە!
ئەم وەڵامەی فەقێکە، بۆ ئەم بارودۆخە شێواوەی کوردستانی عێراقیش زۆر تەواوە. ئێمەیش دەڵێین نازانم چۆنە، بەڵام دڵنیاین ئاوا نابێ و ناچێ بەڕێوە.
موچە نادرێ و تادێت خەڵک ریسوا دەکرێ، کەچی سەرۆکی حکومەت و میدیاکەی هەر ڕوونکردنەوەی ناڕوون دەدەن!
میدیاکان بە پارەی زەوتکراوی میللەت دەژین، کەچی هەر خەریکی گواستنەوەی هەواڵی بەدبەختی و بچارەیی خەڵکن!
حزبەکان لە حکومەتدان، کەچی پرتەوبۆڵەیان دێت لە دەستی حکومەت.
یەکێک لە تەعریفەکانی قەیران ئەوەیە: کە تێکچوونێکی کاتییە و دەکرێ لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەسەریدا زاڵ ببی.
ئێ وا بۆ شەش ساڵ دەچێ ئێمە لە قەیرانی ئابوورییداین... خۆی ڕاستییەکەیش قەیران نییە بەڵا و کارەساتی یەکێتی و پارتییە و سەپێنراوە بەسەر داهات و دەرامەتی نیشتمانییماندا... کەچی هێشتا هەر لە قەیرانداین!
قەیران کە درێژەی کێشا دەبێتە کارەسات، کورت و پووخت کوردی عێراق لە قەیراندا نییە، بەڵکو لەناو کارەساتداین. کارەساتێک کە تەنیا بوومەلەرزەیەکی سیاسیی بە هەشت پلەی رێختەر دەتوانێ قڵپی بکاتەوە!
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەبڕی 150 ملیار دینار سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە کەلار دروستدەکرێت
-
-
هەواڵ200 نەخۆشی گەرمیان بەهۆی نەبونی سەنتەرەوە مانگانە دەبێت بچنە سلێمانی
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: ناوی هیچ لیستێکی پێشمەرگەی دێرین بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتوەتەوە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
زۆرترین بینراوەکان