حسێن عەزیز
دوای ئەنجامدانی یارییەکی تۆپی پێ لە نێوان هەردوو تیپی ئەرژەنتین و پیرۆدا، ساڵی ۱۹٦٤، نزیکەی ۳۰۰ کەس کوژران و ٥۰۰ کەسیش بریندار بوون، یارییەک هاندەرەکانی بە چەپڵە و پێکەنین و گوڵەوە ڕوویان لە یاریگا کردبوو، بە گریان و فرمێسک و خوێنەوە تەرمی بێ ڕۆحی وەرزشەوە دێنەدەر، لە مێژوودا یاریەکی خەمناکیان تۆمار کرد.
یەکێتی خەریکی یارییەکی پێچەوانەیە لەگەڵ هەموو جۆرێکی یاری، پێچەوانەی هەموو پێشبڕکێیەکی ئۆلۆمپیاد، لە دنیادا چونکە دوو پاڵەوانی ڕکابەر یەکێکیان دەدۆڕێت و یەکێکیان سەردەکەوێت، دوو تیپی بەرانبەر یەکێکیان دەگری و ئەوی دیکەیان پێدەکەنێت. هاندەری لایەکیان خەمبار و هاندەری ئەوی تریان ماچی خۆشەویستی و گوڵی ئاڵی ئاڵای وڵاتەکەی بۆنەکات و ئەی شەکێنێتەوە.
بەڵام لەم یاریە بێ وێنەی یەکێتیدا، هەردوو ڕکابەر دۆڕاون، هەردوو پاڵەوان شکاون، هەردوو تیپ پێکەوە یاریگا بەجێدێڵن، کەسیان جامی زێڕی پاڵەوانێتیەکە بەرزناکەنەوە، پێچەوانەی نەریتەکان و یاساکانی فیفا لەم یاریە دەگمەنەدا تیپی سێیەم سەردەکەوێت و درێسی زەردی بائەدات.
لەم یاریە خەمناکەدا، پلەکانەی هاندەرەکان، پڕە لە پێشمەرگەی شۆک و پڕە لە کادیری دوودڵ، قوڕگی یاخی ڕۆژنامەکان تاساون و ئاهی ئازادی ئەم زۆنەش قەتیس. هەر کانی چاوی دایکی شەهیدە و ئەزێتەوە، چاوی بەرایی ئەم دۆڕانه گشتگیرە نادات بیبینێت.
یاریکەرە دێرینەکانی یەکێتی لە دوا یاری تیپەکەیاندا، هەنێ لاڵ و هەنێ باڵ، چەند کەسێکێش هەروەک جاران بێ پەڕوباڵ. دەستەی سەرپەرشتی و سەرکردایەتیش لەم گۆمە لێڵەدا، ڕاوەکەن، ڕاوی پارە، ڕاوی کورسی، بۆمانەوەی پارەو پۆستیان هەر ڕوژە و شوێنێک ماچەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان