ده‌نگ نێت
مانگێكه فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ركراوه تا ئێستا نه‌چوه‌ته به‌رده‌م دادگا.
له ٢٤ مانگى رابردو دادگاى ده‌ستپاكى فه‌رمان ده‌ستگیركردنى بۆ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگارى ده‌ركرد و تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان نه‌چوه‌ته به‌رده‌م دادگا.
فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ركراوه و ناوبراو به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ناوچه‌ى پیشه‌سازى ناحیه‌ى رزگارى گوازراوه‌ته‌وه و روبه‌ره‌كه‌ى چه‌ند هێنده زیادكراوه و پێش په‌سه‌ندكردنى جێگهكهش له‌لایه‌ن نه‌خشه‌دانانه‌وه ده‌ستبه‌كاركردن كراوه له پرۆژه‌كه.
پێشتر به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیانه بۆیه نه‌چوه‌ته به‌رده‌م دادگا و ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و گرفتى نیه.
پاش تێپه‌رینى مانگێك به‌سه‌ر فهرمانهكهى دادگادا تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان نه‌چوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان