ده‌نگ نێت
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ده‌مه‌قاڵه ده‌كه‌وێته نێوان به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی گه‌رمیان و ئه‌فسه‌رێكه‌وه له‌باره‌ى "رێگه‌دان به كاری نایاسایی و ته‌جاوز"، به‌وهۆیه‌وه به فه‌رمانى به‌ڕێوبه‌رى پۆلیس، ئه‌فسه‌ره‌كه له‌ناو بینای پۆلیسى گه‌رمیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار كه بۆ رادیۆی ده‌نگ قسه‌ى كرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حاجی فایه‌ق، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی گه‌رمیان، كۆبونه‌وه‌یه‌كى بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره‌كانى بهڕێوبهرایهتیهكهى رێكخستوه، له‌كاتى كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌مه‌قاڵه كه‌وتوه‌ته نێوان خۆی و ئه‌فسه‌رێك به‌ناوى (جه‌لال جومعه) كه پله‌ى نه‌قیبه و پێشتر به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی شاره‌وانى بوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی گه‌رمیان باسی لهوهكردوه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌كلیفی كاری نایاساییان بۆ خه‌ڵكى كردوه به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی شاره‌وانى له پۆسته‌كه‌ى لاداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌قیبه‌كه بهرپهرچیداوهتهوه و به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی گه‌رمیانى تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ى داوای ئاسانكاریی بۆ "كارى نایاسایی و ته‌جاوزی" لێكردوه و به‌ڵگه‌یشی له‌لایه له‌مباره‌یه‌وه.
رونیشیكرده‌وه: ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان هه‌ردولا دروست بوه و هه‌ستانه‌سه‌رپێ و هۆڵجێهێشتن رویداوه، دواتر به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی گه‌رمیان فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ نهقیبهكهى پۆلیس ده‌ركردوه و ئێستا له ژورێكى بینای پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستبه‌سه‌ره.
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان له‌مباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، عه‌لی جه‌مال قهدورییهوه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كانى نه‌دایه‌وه.
ئه‌م روداوه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه باس له‌وه‌ده‌كرێت كه به پاره و به‌رتیل ئاسانكاریی بۆ زیاده‌ڕۆیی "ته‌جاوزات" ده‌كرێت له سنورى گه‌رمیان و رێگه به لێدانى بیر و سیاجكردنى باخ ده‌درێت، ئه‌مه‌ش پێشتر له راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان خرایه‌ڕو كه له‌باره‌ى پرسی زیاده‌ڕه‌وی له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان ئاماده‌ى كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان