ده‌نگ نێت
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری تەرخانکردنى ١٠ ملیار دینارى دا بۆ پڕۆژه‌ى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌و بڕه پاره‌یه كاركردن له پڕۆژه‌كه دهستپێناكهینهوه.
ڕێگای کەلار- سلێمانى کە بە رێگای مەرگ ناسراوە زۆرترین روداوی هاتوچۆی تێدا رویداوە بەجۆرێک تەنها لەسەرەتایی ئەم مانگەوە نۆ روداوی هاتوچۆ رویداوە ٢٠ قوربانى لێکەوتۆتەوە كه ١٥ بریندار و ٥ كه‌سیشیان گیانیان لەدەست داوە.
عەدنان خه‌لیل، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: پڕژهكه پێویستى به 70 ملیار دینارە و ئەو بڕە کەمترە لە ئاست پێویستی ئێمە بۆ پڕۆژەکە.
هاوكات عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى بێشكانى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه به رادیۆى ده‌نگى وت: له مانگى ١١ى ساڵى پێشوه‌وه پاره بۆ پڕۆژه‌كه‌یان خه‌رجنه‌كراوه و نزیكه‌ى ١٥ ملیار دیناریان لاى حكومه‌ته بۆیه ئه‌و ١٠ ملیار دیناره پڕۆژه‌كه ناخاته‌وه كار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان