دەنگ نێت
بڕیارە سبەینێ سێشەمە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەکار بێت.
بەگوێرەی ئاگانامەیەکی ئیدارەی گەرمیان، سبەی رامیار عەبدولڕەحمان، وەکو جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەکار دەبێت.
رامیار عەبدولڕەحمان، لەپاش رێکەوتنی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی سنوری سلێمانی، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە وەکو بەڕێوبەری ناحیە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەکار بوە و لەم ماوەیەدا لەھەردو ناحیەی شێخ تەویلی سەر بە کەلار و سەرقەڵای سەر بە کفری بەڕێوبەری ناحیە بوە.
بەم پۆستە نوێیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی گەرمیان، خاوەنی ٨ پۆستی بەڕێوبەری گشتی و قایمقام و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری ناحیەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵچالاکوانێک هۆشداریی دەدات زیادبونی وازهێنانی کچانی گوندنشینی گەرمیان لە خوێندن
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
زۆرترین بینراوەکان