دهنگ نێت
ئاسایشى گهرمیان دهستگیركردنى چوار كهسى راگهیاند كه ویستویانه ٤٦ پارچه چهك به شێوهى قاچاخ بهێننه كهلارهوه.
عوسمان عهبدلكهریم، وتهبێژى ئاسایشى گهرمیان به رادیۆى دهنگى راگهیاند: لە لایەن هێزەكانی زاڵگەی ساڵح یٔاغای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی یٔاسایشی گەرمیانەوە توانرا دەست بگیرێت بە سەر ئۆتۆمبیلێكی جۆری (توێتا پرادۆ) كە جێگای شاراوەی بۆ كرابو بۆ ئەوەی چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی قاچاخ و قەدەغە كراوی پێ بگوازنەوە.
ئاماژهى بهوهشكرد: لەگەڵ دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبیلەكەدا دەست گیراوه بەسەر كۆمەڵێك چەكی هەمە جۆر كە پێك هاتوون لە سێ M4 و سی و دو دەمانچەی هەمە جۆر و چوار كڵاشینكۆف و شەش بڕنەو و (1) یەك سمینۆف.
وتهبێژى ئاسایشى گهرمیان وتیشى: چوار تۆمهتبار دهستگیركراون بەپێی مادەی (21)ی یاسای چەك ڕاگیراون و هەر بە هەمان مادەی یاسایی فەرمانی دەستگیر كردن بۆ (3) تۆمەتباری دیكە دەركراوە كە پەیوەندییان بە تاوانەكەوە هەیە.
جهختى لهوهشكردوه: لە لێكۆڵینەوە سەرەتایەكاندا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە ئەو چەكانە لە شاری بە غدادەوە بەشێوەی قاچاخ و شاراوە هێناویانە بە مەبەستی فرۆشتن و بازرگانیكردن بیبەن بۆ شاری سلێمانی و لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان