دهنگ نێت
لەبارەی فرۆشتنی زەوییە گرانبەهاکانی کەلار و دابین کردنى پارەکەیان بۆ پڕۆژهی خزمەتگوزاری لە سنوری گەرمیان ئهندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئهوە دەکات کە چاوەڕوانن لە لایەن ئە نجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی وەڵام بدرێنەوە.
دابان محهمهد، ئهندامی پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆی دەنگی وت: ''ئەو زەوییە گرانبههایانەی دیاری کراون لە سنورەکە کە بفرۆشرێت و پارەکەی بۆ خودی گەرمیان خەرج بکرێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، ئهنجومهنی وهزیران بە زارەکی لاری نهبونی دەربڕیوە لەوبارهیهوه.
وتیشی: نرخی ئەو زەویانە لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٥ ملیۆن دۆلار دەبێت کەپێشنیار کراوە بۆ خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی ناوچەکە بێت.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ئێستادا چاوەرێى تەواوبونی نەخشەی بنەڕەتی زەویەکانن و هاوکات وەڵامدانەوەی فەرمی خودی ئەنجومەنی وەزیران پێویستە نوسراو بۆ ئیدارەی گەرمیان بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگۆڕانکاری لە ٤ پۆستی ئەمنی گەرمیان کرا
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی دانانی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ لە پرۆژەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
زۆرترین بینراوەکان