ده‌نگ نێت
خاوه‌نى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه مۆڵه‌تیان هه‌یه سكاڵایان له سه‌ر ئیداره‌ى شار تۆمار كردوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى به‌نزینخانه بێمۆڵه‌ته‌كان، نوێنه‌رى ئه‌و به‌نزینخانه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌یه ده‌ڵێت: داواى مافى خۆمانمان كردوه و دژى هیچ لایه‌نێك نین.
له گه‌رمیان نزیكه‌ى 70 به‌نزینخانه هه‌ن له كۆى ئه‌و به‌نزینخانانه ته‌نها 16 به‌نزینخانه‌یان مۆڵه‌تى هه‌یه، خاوه‌نى ئه‌و به‌نزینخانانه سكاڵایان له‌سه‌ر ئیداره‌ى شار كردوه بۆ رێكخستنه‌وه‌یان، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئێمه ساڵانه باج و كرێ ده‌ده‌ین ئه‌وان نایده‌ن.
ساڵح سابر، نوێنه‌رى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌یه له قه‌زاى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئێمه دژى هیچ لایه‌نێك نین وه دژى بڕینى بژێوى كه‌سیش نین، ته‌نها داواى مافى خۆمانمان كردوه".
وتیشى: ئێمه به كه‌لار و ده‌وروبه‌رییه‌وه نزیكه‌ى 16 بهنزینخانهین ساڵانه باج و كرێ به حكومه‌ت ده‌ده‌ین، بۆیه داواى مافى خۆمانمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى مۆڵه‌تیان نیه وه‌ك ئێمه بن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان