ده‌نگ نێت
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت داهاتى په‌روێزخان ٨٥٪ و داهاتى باشماخ ٥٠٪ كه‌میكردوه و ئه‌مه‌ش گرفت بۆ موچه‌ى مانگى داهاتو دروست ده‌كات.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: كه داھاتی باشماخ و پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمی کردوە و پێشتر داھاتی پەروێزخان ٢٦ ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ٢٢ ملیار دینار بوو.. بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی ٧٥٪ ئەم داھاتانە کەم دەکات.
رونیكردوه‌ته‌وه: لە پەرێزخان ڕۆژانە تێکڕا نزیکە ٨٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا، به‌ڵام ئێستا بوە بە ٨٠ بارھەڵگر ! بەلێکدانەوەی ڕۆژانە گومرگ ٨٥٪ بۆ ٩٠ ٪ کەمیکردوە!.
ده‌شڵێت: پێشتر ڕۆژانە جگە لە ڕێگای قاچاخ، لە باشماخ تێکڕا نزیکەی ٧٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا، ئێستا نزیکەی ٣٠٠ بارھەڵگرە ، بەمەش داھاتی گومرگ زیاتر لە ٥٠٪ کەمیکردوە.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌وه‌شى وتوه كه ئەم کەمکردنە بە شێوەی دیکە لە خاڵە سنوریەکانی تریش ھەیە، ئەگەر ئێستاش چارەسەر نەکرێت کاریگەری گەورە دەکاتە سەر دابەشکردنی موچە.
له‌باره‌ى هۆكارى كه‌مكردنى داهاتى ده‌روازه‌كانه‌وه ئاماژه‌ى بهوهكردوه: عێراق بەپلانێکی تۆکمە کار بۆ ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی ھەموو مەرزەکانی ھەرێم دەکات، چاوپۆشی و ئاسانکاری زۆر دەکات و ئێستا بازرگانەکانی ھەرێمیش دەچن بۆ مەرزەکانی تر لە مونزریەوە تاوەکو ئوم قەسر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان