دهنگ نێت
دادگاى تاوانهكانى كهركوك/گهرمیان، تۆمهتبارێكى دۆسیهى كوشتنى ئاسۆ سهلمان، ئهو گهنجهى له خۆپیشاندانهكهى كفری شههید كرا، بێتاوان ناساند و بڕیاری ئازادكردنى دا.
لە خۆپیشاندانەکانی شاری کفری لە بەردەم کۆمیتەی یەکێتی گەنجێک بە ناوی ئاسۆ سەلمان شەهید کرا و دواتر کەسوکاری سکاڵایان لهسهر كهسێك تۆمار كرد و بە پێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزاکان دەستگیر کرا .
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی دهنگ، لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی دۆسیەکە چەندین شایەت لە دۆسیەکەدا ئامادە بون لە دژی تۆمەتبار، بەڵام دوای پاشەکشەی "تنازل کردنی" سکاڵاکاران، هەر لە قۆناغی لێکۆڵینەوە، شایەتەکان لە وتەکانیان پەشیمان بونەوە.
دواى ئهوهى دادگای لێکۆڵینەوەی کفری دۆسیەکەی هەواڵەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان کرد بۆ دادگایی کردن، دادگاكه دوێنێ رێكهوتى ٣٠/٥/٢٠٢١ بڕیاری بێتاوانى تۆمەتباری دۆسیەکەی دەرکرد.
هەر بە پێی زانیارییەکان دادورەی داواکاری گشتیش لە دادگایی کردنەکە داوای ئازادکردنى تۆمەتبار و هەڵوەشانەوەی تۆمەتەکەی کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان