ده‌نگ نێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵ ده‌درێت دادوه‌رى دادگاى ده‌ستپاكی گه‌رمیان بگوازرێته‌وه، پێیشیوایه هۆكاره‌كه‌ى كاركردنى ناوبراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵی.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به رادیۆی ده‌نگى راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى كه كردومانه، ئاگادارین له بونى هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ى دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی "نزاهه" له گه‌رمیان، دادوه‌ر: عه‌بدولئه‌میر جومعه.
وتیشی: پێمانوایه كه گواستنه‌وه‌ى ئه‌و دادوه‌ره په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاركردنیه‌وه له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌كانى گه‌نده‌ڵی.
كه‌ریم عه‌لی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه چه‌ند مانگێكى كه‌مه ئه‌و دادوه‌ره له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى قۆرهتوهوه گوازراوه‌ته‌وه دادگاى ده‌ستپاكی و هیچ مانای نیه بگۆڕێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه دورخستنه‌وه‌ى نه‌بێت له به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵی.
دادوه‌ر: عه‌بدولئه‌میر جومعه، پێشتر دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌تو/خانه‌قین بو و له‌ماوه‌ى كاركردنى دا لێكۆڵینه‌وه‌ى له ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى كرد و چه‌ند به‌ڕێوبه‌ر و به‌رپرسێكى راگرت بۆ لێكۆڵینه‌وه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ژماره‌یه‌كى تریش ده‌ركرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان