ده‌نگ نێت
جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له پۆسته نوێیه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كاربوه هاوكات وه‌ك بەڕێوبەری ناحیەی رزگاریش ماوه‌ته‌وه و له ئێستا دو پۆستى هه‌یه و ده‌ستى له پۆستى پێشوى نه‌كێشاوه‌ته‌وه.
عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای دەستبەکاربونی سروە محه‌مه‌د، وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، هیچ كه‌سێك بۆ بەرێوبهرى ناحیەی رزگاری دیاری نەکراوە.
باسی لەوەشکرد: ناوبراو وەکو بەڕێوبەری ناحیەکە دەمێنیەتەوە تا دیاریکردنی کەسێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بە شێوەی وەکالەت بەڕێوبەری ناحیەی پێباز لە شوێنی دانراوە و دەستبەکار بوە.
له‌باره‌ى واده‌ى دیاریكردنى به‌ڕێوبه‌رى نوێ بۆ ناحیه‌كه وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به هیچ واده‌یه‌ك نه‌كرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان