ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن كه سكاڵاى تۆمار كردوه فشارى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى كۆگا بدرێته خزم و كه‌سوكارى.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیانه بۆیه نه‌چوه‌ته به‌رده‌م دادگا.
وتیشى: ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و گرفتى نیه.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بهرادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ناوچه‌ى پیشه‌سازى ناحیه‌ى رزگارى گوازراوه‌ته‌وه و روبه‌ره‌كه‌ى چه‌ند هێنده زیادكراوه و پێش په‌سه‌ندكردنى جێگهكهش له‌لایه‌ن نه‌خشه‌دانانه‌وه ده‌ستبه‌كاركردن كراوه له پرۆژه‌كه.
وتیشى: ئێمه سكاڵامان كردوه و دادگا به‌دواداچونى بۆ كردوه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركردوه.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان له‌باره‌ى هۆكارى سكاڵاكه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن چه‌ند جارێك فشارى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى كۆگاى بدرێت به كه‌سێك كه خزمى ئه‌و ئه‌ندامه‌یه، به‌ڵام پێى نه‌دراوه و رۆشتوه سكاڵاى تۆماركردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان