ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى له‌سه‌ر گۆڕین و زیادكردنى جێگه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى ده‌ستگیر كراوه و فه‌رمانى ئاماده‌بون له دادگاش بۆ به‌رێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ركراوه.
له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دادكاى ده‌ستپاكى كه‌لار فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگارى ده‌ركردوه و له دوێنێوه راگیراوه، هاوكات دادگا فه‌رمانى ئاماده‌بون له دادگاى بۆ به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ركردوه.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بهرادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ناوچه‌ى پیشه‌سازى ناحیه‌ى رزگارى گوازراوه‌ته‌وه و روبه‌ره‌كه‌ى چه‌ند هێنده زیادكراوه و پێش په‌سه‌ندكردنى جێگهكهش له‌لایه‌ن نه‌خشه‌دانانه‌وه ده‌ستبه‌كاركردن كراوه له پرۆژه‌كه.
وتیشى: ئێمه سكاڵامان كردوه و دادگا به‌دواداچونى بۆ كردوه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: روبه‌رى ناوچه‌ى پیشهشازییهكه نزیكه‌ى ٩٧ دۆنمه، به‌ڵام ئێستا كراوه‌ته ٣٥٠ دۆنم.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به به‌رزان كه‌ریم، به‌رێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى بێ وه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان