دهنگ نێت
ژمارهیهك نوسهر و چالاكوان یاداشتێك دهدهنه ئاراستەی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا داوا دهكهن كە یارمەتییە سەربازییەكان و هەر جۆرە یارمەتییەكی دیكەی بە مەرج بە هەرێمی كوردستان بدات، بۆ ئهوهى یەكێتی و پارتی، پابەندی بەها هاوبەشەكانی دیموكراسی، ئازادی، مافەكانی مرۆڤ و سەروەری یاسا بن.
رۆژنامەنوس دیار عەزیز، له پهڕهى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك بڵاویكردوهتهوه كه له یاداشتێكدا داوایان لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا كردوه كە یارمەتییە سەربازییەكانی و هەر جۆرە یارمەتییەكی دیكەی بە مەرج بە هەرێمی كوردستان بدات. ئەم مەرجەش دەبێ لەسەر بنەمای ئەوەی بێت كە هەریەكە لە دوو حیزبە حوكمڕانەكە، یەكێتی و پارتی، پابەندی بەها هاوبەشەكانی دیموكراسی، ئازادی، مافەكانی مرۆڤ و سەروەری یاسا بن.
ئاماژهى بهوهشكردوه: لە19 ئەم مانگە، پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بەنامەیەكی فەرمی وەڵامی یاداشتەكەی ئێمەی بە پۆزەتیڤ دایەوە كە تێیدا هاتوە لیژنەی یاداشتەكان لەوەش زیاتر بڕیاری دا یاداشتەكەتان رەوانەی لیژنەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە، لیژنەی مافەكانی مرۆڤ و بەشی شاندەكەی بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری عێراق بكات، بۆئەوەی یاداشتەكە لە كاری داهاتوویان بەهەند وەربگیردرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵچالاکوانێک هۆشداریی دەدات زیادبونی وازهێنانی کچانی گوندنشینی گەرمیان لە خوێندن
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
زۆرترین بینراوەکان