ده‌نگ نێت
ئه‌مڕۆ له قه‌زاى كفرى رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربونى قائیمقامى نوێی قه‌زاى كفرى ئه‌نجامدرا و كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له پرسى ئه‌نفال ده‌ڵێت رێوڕه‌سمه‌كه‌یان بایكۆت كردوه به‌هۆى به‌شدارى مستهشارێكى داواكراو له ریزى پێشه‌وه.
به پێی راگهینراوێكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له پرسى ئه‌نفال، نوسینگەی کفری کۆمەڵەی داکۆکی لەپرسی ئەنفال وێڕای داوەتکردنی بۆ ئەو رێوڕەسمە، بەڵام ئامادەنەبو بەشداری لەڕێوڕەسمێکدا بکات کە موستەشارێکی داواکراو تۆمەتبارە لەکەیسی ئەنفال لەڕیزی پێشەوەی مەراسیمەکە دانشتبێت، بەم هۆیەوە نوسینگەی کفری بایکۆتی مەراسیمەکەی کرد.
کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال باسى لهوهكردوه كه ئه‌وه بێباكى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى شارى كفریه به‌رانبەر بە خوێنی شەهیدانی ئەنفالکراو و بێڕێزی کردن بە سەروەری یاسا.
ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو: ئەو موستەشارە داواکراوە بە مادەی (١١ ٫ ١٢) لە یاسای دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ژمارە ( ١٠) ی ساڵی (٢٠٠٥) وە بە دەلالەتی مادەکانی (٤٧ ٫ ٤٨ ٫ ٤٩ ٫ ٤٠٦) لە یاسای سزاکانی ژمارە (١١١) ی ساڵی (١٩٦٩) ی هەموار کراو، بڕیاری گرتنی ئەو موستەشارە دراوه لە بەرواری (٤/٥/٢٠١٤)ەوە لە دادگای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کفریە، بەڵام تاکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان