ده‌نگ نێت
به‌پێی لیستى كاندیدانى پێشكه‌شكراو به كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بۆ یه‌كه‌مجار ٣ پارتى نوێ له گه‌رمیان بەشداریی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا دەکەن.
به پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، هه‌ریه‌كه له لیستى (قادمون) به سێ كاندید و (به‌ره‌ى توركمانى عێراقى) به كاندیدێك و پارتى (الوئام العراقى) به كاندیدێك به‌شدارده‌بن له بازنه‌ى پێنجى پارێزگاى سلێمانى، کە ئەم پارت و لایەنانە یەکەمجارە لەسەر ئاستی ناوچەکەدا بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەن.
بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی، ھەریەکە لە قەزاکانی: کەلار، کفری، دەربەندیخان و چەمچەماڵ دەگرێتەوە و به پێی لیستى كاندیدانىیشی، ١٦ كاندید له ١١ پارت و هاوپه‌یمانى و دو له كاندیده‌كانیش به سه‌ربه‌خۆ، ململانێی به‌ده‌ستهێنانى چوار كورسهكهى بازنه‌ى گه‌رمیان ده‌كه‌ن، کە یەکێک لەو کورسیانەش بۆ کۆتای ژنانە.
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، یەکەمجارە لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەکەدا کە بازنەکانی دەنگدان بۆ سەر ئاستی قەزا یان چەند قەزایەک بچوک کراونەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان