ده‌نگ نێت
حه‌وت وڵاته پیشهسازییهكهى جیهان كه به گروپى ٧ ناسراون، ده‌یانه‌وێت هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌ردارى هه‌مو پاڵپشتیه‌كى به‌رهه‌مهێنانى خه‌ڵوزى به‌ردین بن له پیشه‌سازی دا.
له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی گروپه‌كه پاش كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانى ژینگه و وزه‌یان بۆ ماوه‌ى دو رۆژ له بریتانیا، هه‌ر حه‌وت وڵاته‌كه (ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، بریتانیا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا) له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا، بڕیاریدانداوه كه كاربكه‌ن بۆ نزمكردنه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما به رێژه‌ى ١.٥ پله هه‌تا ساڵی ٢٠٣٠، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر.
یه‌كێك له‌و رێوشوێنانه‌ش، ئه‌وه‌یه كه هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ر حه‌وت حكومه‌ته‌كه ده‌ستبه‌ردارى هه‌مو پاڵپشتیه‌ك ده‌بن له پیشه‌سازیی خه‌ڵوزى به‌ردیین و به‌كارهێنانى بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه.
خه‌ڵوزى به‌ردین، به‌یه‌كێك له دیارترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى وزه داده‌نرێت كه رۆڵی له پیسكردنى ژینگه و گهرمتركردنى كه‌شوهه‌وادا هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان