ده‌نگ نێت
پرسى رێكخستنه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان له ماوه‌كانى رابردو هه‌نگاوى بۆ نراوه و بڕیارى تایبه‌تیشى له‌و باره‌وه بۆ ده‌رکراوه، به‌ڵام به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و رێكخستنه‌وه‌یه راگیراوه.
به پێی راپۆرتى ژماره ١٩ى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان كه تایبه‌ته به زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان، شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان باسى لهوهكردوه: «ئه‌م گرفته‌مان گه‌یاندوه به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ داواش كرا كۆبونه‌وه‌یه‌كى گشتگیر بكرێت بۆ رێكخستنه‌وه و چاره‌سه‌ركردن و زانینی ئه‌وه‌ى ئه‌و رێكارانه چین، پێشتر به رێنماییه‌ك ئه‌وه‌مان رێكخسته‌وه كه ساڵى 2017 ده‌رمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى جوتیار كه بیه‌وێت زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى هه‌بێت رێگه بدرێت خانویه‌كى نۆرماڵ دروست بكات».
وتیشى: به‌ڵام دوابه‌دواى ئه‌وه نوسراوێكمان بۆ هات له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كه كار به‌و رێنماییه نه‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش بۆ خۆى گرفتى بۆ دروست كردین و پێش ده‌رچونى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018 بو.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى(NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دواداچون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له‌باره‌یانه‌وه راپۆرتى ورد و بنكۆڵكارى ده‌خاته‌ڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان