ده‌نگ نێت
سێ كه‌س له رێگاى نێوان قه‌رته‌په و كۆكس رێگه له هاوڵاتیه‌كى كورد ده‌گرن و پاش بریندارى كردنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌به‌ن، وته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراوه.
عوسمان عه‌بدلكه‌ریم، وته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له رۆژی 20/4/2021 لەلایەن سێ کەسەوە به یٔۆتۆمبیلێکی جۆری مسیبۆشی لانسەر تاکسی لە ڕێگای نێوان قەرەتەپەو کۆکس ڕێگه لەهاوڵاتیەکى کورد بەناوى (مه‌حمود محه‌مه‌د فهرەج) دانیشتوی کەلار گرتوە کە لە سنورى ناحیەى جەبارە بەنزینخانەى هەیە و هەڵدەستن بە لێدان و فەلاقە کردنی هاوڵاتی ناوبراو و بە برینداری بە جێی دەهێڵن و یٔۆتۆمبیلەکەشیان بردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لە ڕێگای کامێراکانی چاودێرییەوە تاوانباران دەستنیشان كردوه لە زاڵگەى باناسیاو یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوى (یٔ ق خ ) دەستگیركراوه و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، كه بۆ یٔەوەى یٔۆتۆمبیلەکە نەناسرێتەوە هەستابون بە دەستکاری کردنی و گۆڕینی یٔۆتۆمبیلەکەیان.
وته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان، وتیشى: هەرسێ تۆمەتبارەکە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوى سنوری قەزای شارەبانن و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنى دو تۆمه‌تباره‌كه‌ى دیكه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان