دهنگ نێت
بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ بڵاوكراوهتهوه باس لهوه دهكات رەخنەگرانی دەسەڵات نەك تەنها دوچاری مەترسیی تۆقاندن و بەربەست خستنە بەردەم جوڵە و گرتنی هەڕەمەکی بوونەتەوە، بگرە هەندێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندنیش تۆمەتبارکراون.
له راپۆرتهكهدا ئهوهشهاتوه: لەماوەی ساڵی رابردودا بەرتەسکردنەوەی ئازادی رادەربڕین لەهەرێمی کوردستانی عیراقدا لە هەڵکشاندا بوە.
میشێل باشلێت، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ له راپۆرتهكهدا دهڵێت: شێوازەکانی سەرکوتکرن کەلەم راپۆرتەدا دۆکۆمێنت کراون زۆر جێگای نیگەرانین، چونکە نەك تەنها تیشك دەخەنەسەر هەرەشەو تۆقاندن لە رەخنەگران بگرە ئەم جۆرە رێکارانە کاریگەریەکی ترسناکیشی دەبێت بەسەر ئەوکەسانەی هەوڵی شەفافیەت و لێپیچینەوە دەدەن لە دەسەڵاتە حکومییەکان.
هاوكات لە راسپاردەکانیدا، راپۆرتەکە هانی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدات کە هەنگاوی دەستبەجێ بگرنەبەر بەمەبەستی فەراهەمکردنی پاراستنی تەواوی مافی ئازادی رادەربڕین کۆتاییهێنان بە هەراسانکردن و ترساندن و تۆڵەسەندنەوە لە رۆژنامەنوسان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان.
بۆ خوێندنەوەى راپۆرتەکە تکایە کلیک لێرە بکە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان