ده‌نگ نێت
هه‌رچه‌نده گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، به‌ڵام تا ئێستا له‌روى زانستیه‌وه گرنگى پێنه‌دراوه و له زانكۆى گه‌رمیانیش كه ناوه‌ندى زانستى سنوهرهكهیه به‌شى تایبه‌ت به نه‌وت نیه.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وت له گه‌رمیان ئاماده‌كراوه، د.فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان له‌باره‌ى نه‌كردنه‌وه‌ى به‌شى نه‌وت له زانكۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: پێویستیان به كه‌سى پسپۆڕه بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى ئه‌ندازیارى نه‌وت و ئێستا ئه‌و پسۆڕیانهیان نیه.
سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لهپلانیاندا هه‌یه و كار بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كه ده‌كه‌ن له داهاتودا.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه .
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان