ده‌نگ نێت
د.سەرکەوت خۆشناو پزیشکی راوێژکار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە باس له نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی سیەکان ده‌كات و ده‌ڵێت: کۆكه، نەفەس تەنگی، خیزەخیز لەگەڵ هەناسەدان، تفکردنەوەی خوێن یان هاتنی خوێن لەگەڵ بەڵغەم و سینگ ئێشە له دیارترین نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه‌ن.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو: ئەگەر گرێ شێرپەنجەییەکە بچێتە ناو (یان فشار بخاتە سەر) خوێنهێنەری گەورەی سنگ، ئەوا خوێنھێنەرەکە لەوانەیە تەسك ببێتەوە و خوێن باش پێدا هاتوچۆ نەکات، ئەوکات ئەو نیشانانەش دروست ئەبن: سەرئێشە و ئەستوربونی دەم و چاو و مل و باسك.
هه‌روه‌ها ئەگەر شێڕپەنجەکە بچێتە بەشی سەرەوەی سیەکان، لەوانەیە ئەو نیشانانەش دروست ببن: ژان لە شان و مل، وە لە باسك و داکەوتنی پێڵوی چاو و بێهێزی و لاواز بونی ماسولکەکانی دەست.
د.سەرکەوت خۆشناو، باس له‌وه‌شده‌كات: جگە لە شێرپەنجەی سیەکان، نەخۆشی دیكه‌ش لەوانەیە ئەو نیشانانە دروست بکەن، بەڵام ئەگەر یەکێك یان زیاتر لەو نیشانانەی سەرەوەت هەبو، ئەوا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە، بۆ نمونە پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە، چونکە لەوانەیە ھۆکارەکەی شێرپەنجەی سیەکان بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان