ده‌نگ نێت
ئاسایشی گه‌رمیان سزادانى 9 كه‌س راده‌گه‌یه‌نێت كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانى تاوانى جیاوازى وه‌كو: تیرۆر، رفاندن و به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر.
له راگه‌یه‌نراوێكى ئاسایشی گه‌رمیاندا كه وێنه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ نێردراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك/گه‌رمیانه‌وه، 3 كه‌س كه دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به كه‌لارن، سزادراون یه‌كى به (10) ساڵ به‌ندكردن، به‌وپێیه‌ى له دۆسیه‌ى رفاندنى هاوڵاتیه‌ك دا له ساڵی پار تاوانبار كراون.
هاوكات 3 كه‌سى دیكه‌ش كه دانیشتوى قه‌زاى خانه‌قینن، له روداوى جیاواز دا به تاوانى به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر گیراون و یه‌كى سزاى ساڵێك زیندانیكردنیان بۆ ده‌ركراوه.
هاوكات هاوڵاتیه‌كى دانیشتوى قه‌زاى رانیه، به‌پشت به‌ستن به ماده‌ى (2)ى تیرۆر، به 5 ساڵ زیندانى سزادراوه به تۆمه‌تى هاوكاریكردنى داعش. هاوڵاتیه‌كی تریش به ماده‌ى 444ى یاسای سزادانى عێراقی كه تایبه‌ته به تێكدانى موڵك و ماڵی كه‌سانى تر به ساڵێك زیندانى سزادراوه، كه‌سێكى تریش كه دانیشتوى قه‌زاى سه‌ید سادقه، به یاسای خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن به ساڵ و نیوێك زیندانى سزا دراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان