ده‌نگ نێت
پارتى له بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى گه‌رمیان كه سێ لقى ئه‌و حزبه ده‌كه‌وێته ئه‌و بازنه‌یه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ستپێكردوه و ده‌یانه‌وێت بۆ یه‌كه‌مجار كورسیهكى په‌رله‌مان له گه‌رمیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
به پێی بازنه‌ى نوێی هه‌ڵبژاردن سنورى گه‌رمیان كه خۆى له (كه‌لار، كفرى، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، به‌شێك له خانه‌قین) ده‌بینێته‌وه چوار كورسى په‌رله‌مانى بۆ دیاریكراوه و پارتى به سێ لقه‌وه كار بۆ بردنى كورسیهكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات له‌و بازنه‌یه كه هه‌ریه‌كه له لقى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قین ده‌كه‌ونه سنورى ئه‌و بازنه‌یه‌وه.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به یه‌ك كاندید به‌شدارى ده‌كات له پێناو پهرتنهبونى ده‌نگه‌كانى و دەیەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كورسیهكى گه‌رمیان به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه رەهێڵ جاف، کارگێڕی لقی ٢٢ی پارتی لە گەرمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئامادەکارییان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دهستپێکردوە.
له‌باره‌ى ناو و ژماره‌ى كاندیده‌كانى پارتى له گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:له ئێستا بڵاوى ناكه‌نه‌وه و وتى: ئه‌وه كارێكى حزبیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان