ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوێك باس له‌وه‌ده‌كات به‌هۆى بێده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته‌وه كه‌سانى ناو حزبه باڵاده‌سته‌كان بونه‌ته رێگر له به‌رده‌م كارى رێكخراوه‌كان و سه‌ربارى بونى یاسایه‌كى گرنگ بۆ كارى رێكخراوه‌یی، به‌ڵام كار به یاساكه ناكرێت.
رێباز كه‌مال، به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوى هه‌ڵوێست له میانه‌ى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ى روانینى رادیۆى ده‌نگ دا باس له‌وه ده‌كات: زۆرینه‌ى ئه‌و ئاله‌نگارییانه‌ى كه روبه‌ڕوى رێكخراوه‌كان دهبێتهوى كه‌سانى باڵا ده‌ستى نێو حزبه‌كانن، كه ئه‌مه‌ش له غیابى حكومه‌ت دا ئه‌وان باڵا دهستبون.
وتیشى: به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمه‌وه جیاوازى له نێوان رێكخراوه‌كاندا ده‌كه‌ن و نوسراو ئاراسته‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چ رێكخراوێكدا بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوى هه‌ڵوێست، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: كه رێكخراوه‌كان نه‌یانتوانیوه ههماههنگیهكى باش له نێوانیان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه بتوانن روبه‌ڕوى ئه‌و ئالانگارییانه ببنه‌وه كه روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
به‌رنامه‌ى روانین
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان