دەنگ نێت
لە شەوی ڕابردووەوە رۆژنامەنوسێک لە سلێمانی دەستگیر کراوە و تائێستا ئازاد نەکراوە، سەنتەری میترۆش داوا دەکات دەسەڵاتداران رێز لە ئازادیی رۆژنامەوانیی بگرن.
شەوی رابردو لەكاتی روماڵکردنی رێپێوانێک لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی دژ بە هێرشی سوپای توركیا، هێزە ئەمنیەکان لەپاڵ چەند خۆپیشاندەرێك دا، رۆژنامەنوس (رێباز حەسەن) پەیامنێری ئاژانسی فورات نیوزیان دەستگیركرد و تا ئێستاش ئازاد نەكراوە.
لەوبارەوە بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەوانی، دیاری محەمەد، لە راگەیەنراوێکدا داوا دەکات دەستبەجێ رۆژنامەنوس رێباز حەسەن ئازاد بکرێت.
دەشڵێت: پێویستە دامەزراوە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێز لە پیشەی رۆژنامەنوسی بگرێت و ئاستەنگ بۆ كارەكانیان دروست نەكات.
"ناكرێت روماڵكردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت بكرێتە بیانو بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی، یان دەسگیركردنی رۆژنامەنوسان"، دیاری محەمەد وای وت.
شەوی رابردو و لەکاتێکدا ژمارەیەک ھاوڵاتی و ئەندام و لایەنگری تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە شەقامی سالم لە سلێمانی بەنیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بون دژ بە ھێرش و داگیرکاری سوپای تورکیا بۆ خاکی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە رێگری لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە کرا و ژمارەیەک لە بەشدارانیشی دەستگیرکران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان