دەنگ نێت
٦١ دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی ھەرێم، داوای کۆتاییھێنان بەلێبڕینی موچە دەکەن و دەڵێن پاساو نەماوە بۆ ئەو کارە، داواش دەکەن دەستی حزب لە کایەی دادوەریی دوربخرێتەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویان کردوەتەوە، ئەو ٦١ دادوەرە باس لەوەدەکەن کە حکومەت دەبێت چاکسازی بکات و کۆتایی بە دیاردەی بونی دوموچە و سێ موچە بھێنێت نەک دەست بۆ موچەی شایستەی فەرمانبەران ببات.
ھەروەک داواش دەکەن کۆتایی بە لێبڕینی موچە بھێنرێت، پێیان وایە بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروی ٦٥$ بۆ یەک بەرمیل، پاساوی ئەنجامدانی ئەو لێبڕینە ناھێڵێت.
بەتایبەتیش دژی ئەوە دەوەستنەوە کە موچەی دادوەران بە رێژەی ٥٠٪ کەم بکرێتەوە.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا، جەخت کراوەتەوە لە پێویستی سەربەخۆ بونی دەسەڵاتی دادوەریی و دورخستنەوەی دەستی حزب و دەستوەردانی حزبی و رێزگرتن لە سەروەریی یاسا و دەسەڵاتی دادوەریی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان