دەنگ نێت
کارمەندێکی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە کەلار رایدەگەیەنێت لەکاتی دەوامی فەرمی دا و لەناو نەخۆشخانەکەدا لەلایەن ٣ کەسەوە کە بران پەلامار دراوە و بە چەقۆ و گازگرتن و بۆکس برینداریان کردوە.
سەڵاح حەسەن، کارمەندی ئێشکگری کارگێڕیی لە بەشی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە کەلار، بە دەنگ نێتی وت: نیوەشەوی دوێنێ ٣ کەس کە برا بون ویستویانە سەر لە دایکیان بدەن کە لە نەخۆشخانەکە داخل کراوە، ئەوانیش رێگەیان پێداون بەڵام داوایان لێکردون کە دەمامک ببەستن، بەڵام ئەوان وتویانە دەمامکیان پێ نیە.
وتیشی: وتومانە چاوەڕێ بکەن دەمامکتان بۆ دێنین، بەڵام ئەوان چاوەڕێیان نەکرد و توڕە بون و قسەی نەشیاویان کرد و پەلاماریان داین.
باسی لەوەشکرد لە پەلامارەکەدا جگە لە شەق و بۆکس، بە چەقۆش لە پشتیان داوە و گازیشیان لە رومەتی گرتوە، بەشێوەیەک لە چەند شوێنێکەوە زەبری بەرکەوتوە و بریندار بوە.
ئاماژەی دا کە دوای پەلامارەکە ٣ کەسەکە رۆشتون بەبێ ئەوەی بگیرێن لەکاتێکدا نەخۆشخانەکە پۆلیسی لێیە، ھەربۆیە ئەویش دواتر سکاڵای لەسەر تۆمار کردون، بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراون.
ھاوکات سەرپەرشتیاری بەشی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، جەختی لە روداوەکە کردەوە.
د. حارس محەمەد، لەبارەی روداوەکەوە بۆ دەنگ نێت وتی: "سکاڵامان تۆمارکردوە"، ئامادە نەبو وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕو
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
زۆرترین بینراوەکان